تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 5
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جیهاد + خەباتی ئایینی
بۆ
وشەی جیهاد
ئەم
پێناسانەی
خوارەوە
کراوە:
ــ
شەڕ
لەگەڵ
کافرەکان
لە
پێناوی
ئایین
.
لە
قورئاندا زیاتر
لەگەڵ
وشەی
قتال
(
کوشتار
)
بەکار
براوە.
ــ
قتال
بۆ
پشتیوانیکردن
لە
ئایین
، کارێکی ڕەوایە.
ــ خەباتی موسوڵمانان
لەگەڵ
ئەجنەبی بەمەبەستی بانگهێشتنیان
بۆ
ئایینی
ئیسلام
یان
بۆ
پاڕاستنی
سەربەخۆیی
حکوومەتی ئیسلامی.
ــ
لەخۆبووردن
و
کۆشش
لەڕێی
خوا
.
لە
ئایینی
ئیسلامدا
لەم
وشە
زاراوەگەلێکی
دیکە
دروست
بووە:
جیهادی سەرەتایی: شەڕێک
کە
بەمەبەستی داکۆکیکردن نەبێت و
لە
شەڕێکی
ئاسایی
بچێت.
جیهادی بچووک:
بە
مانای
شەڕ
لەگەڵ
کافرەکان.
جیهادی مەزن:
بە
واتای شەڕی
گەورە
کە
شەڕی ئینسانە
لەگەڵ
نەفس
(دەروون)ی
خۆی
بۆ
چاکسازی و پاراستنی
خۆی
.
جیهادی بانگهێشتن:
ئەم
جیهادە جۆرە شەڕێکە بەمەبەستی
بڵاوکردنەوە
و پەرەپێدان
بە
دیانەتی
ئیسلام
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
خەباتی چینایەتی
بە
باوەڕی
مارکسییەکان خەباتێکە
کە
بەشێوازی
جۆراوجۆر
و
لە
ئاستی
سیاسی
و
ئابووری
و ئایدیۆلۆجیک، لەنێوان
دوو
چینی
زۆردار
و
زۆرلێکراو
لە
گۆڕێ
دایە
و بەردەوام بەرژەوەندییەکانی
ئەم
دوو
چینە
خەسڵەتێکی شەڕەنگێزانەیان
هەیە
. بەپێی
ئەم
ڕێبازە
هەر
شۆڕشێک
کە
هەڵگری خەباتی چینایەتی نەبێت، پووچەڵە. مارکس و ئنگڵس
لە
بەیاننامەکەی حیزبی کۆمۆنیست دەڵێن: «مێژووی
هەموو
ئەو
کۆمەڵگە
ئینسانییانەی
کە
تا
ئیستا
سەریان هەڵداوە، مێژووی خەباتی چینایەتی
بووە
. مرۆڤی
سەربەست
و
کۆیلە
، پیاوماقووڵ و
ڕەشۆکی
،
ئاغا
و
ڕەعیەت
،
کرێکار
و خاوەنکار، خۆلاسە،
ستەمکار
و ستەملێکراو هەمیشەی
خوایی
لە
بەرانبەر
یەکتردا وەستاون و
تووشی
شەڕ
هاتوون
» . خەباتی چینایەتی
دەکرێ
شێوازی
قانوونی
یا
ناقانوونی، ئاشتیئامێز
یان
شەڕەنگێزانە
بە
خۆیەوە بگرێت. بەپێی ڕێبازی مەتریالیزمی
مێژوویی
،
تا
ئەو
کاتەی کۆمەڵگەی ئینسانی نەگەیشتۆتە ئاستی
کۆمۆنیزم
و کۆمەڵگەی
بەدەر
لە
چینایەتی
بەدی
نەهاتووە، لەنێوان
هەموو
چینەکان
کێشمەکێش
و
مشتومڕ
بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
خەڵاتی ئاشتی نۆبل
خەڵاتی
نۆبل دەگەڕێتەوە
بۆ
کیمیازان و داهێنەری سویدی
بەناوی
ئالفرێد نۆبل،
کە
لەنێوان ساڵانی (1833ـــ 1896)
لە
ستۆکهۆڵم ژیاوە و لەڕێی دروستکردنی
دینامیت
، سەروەت و سامانێکی
زۆری
پێکەوەناوە.
بەڵام
کاتێک
زانی
ئەم
داهێنانەی
ئەو
بووەتە مایەی نیگەرانی و نائارامی
لە
جیهان
،
زۆری
لە
دڵ
گران
بووە
و
هەر
بۆیە
پارە
و سامانەکەی
کە
پتر
لە
31 ملیۆن کرۆنی سویدی
بووە
،
بۆ
شەش
خەڵات
تەرخان
کرد
.
پێنج
خەڵات
بەو
زانایانە دەدرێ
کە
لە
بوارەکانی فیزیا،
کیمیا
، دەروونناسی،
پزیشکی
و
ئەدەبی
خزمەتی بەرچاویان کردبێت و
خەڵاتی
شەشەم
بە
کەسێک دەدرێ
کە
خۆی
یا
وەڵاتەکەی
لە
بواری
ئاشتی
جیهاندا هەنگاوی
گرنگ
و بەنرخی هەڵگرتبێ.
لەو
کاتە
بەدواوە، لیژنەیەک
وەک
بەرپرسی
دابەشکردن
، خەڵاتەکە
بە
کەسانی بەرجەستەی
زانستی
و
ئەدەبی
و
سیاسی
پێشکەش
دەکات. لیژنەی نۆبل،
خەڵاتی
ئاشتی
نۆبل
لە
ئۆسلۆ پایتەختی نەرویژ
پێشکەش
دەکات.
یەکەمین
خەڵات
لە
ساڵی 1902
بە
هانری
دونان
، بنیاتنەری
خاچی
سووری
جیهانی
پێشکەش
کرا
.
لەو
کەسانەی
کە
ئەم
خەڵاتەیان بردۆتەوە،
دەکرێ
ئاماژە
بدەین
بە
کۆفی
ئەننان
لە
غانا، سکرتێری
نەتەوە
یەکگرتووەکان (2001)، جیمی کارتەر، سەرکۆماری پێشووی
ئەمریکا
(2002)،
خاتوو
شیرین
عیبادی
پارێزەر
و
چالاک
وانی
مافی
مرۆڤ
لە
ئێران
(2003) و باراک ئۆباما سەرۆککۆماری وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
(2009) . بەڕای نەیاران و ڕەخنەگران،
خەڵاتی
نۆبل
لەم
دواییانەدا
ڕەنگ
و ڕوویەکی
سیاسی
لێ
نیشتووە و
لە
چوارچێوەی دەسەڵاتی زلهێزەکان
بە
تایبەت
وەڵاتانی ئەوروپی
دابەش
دەکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سۆشیالیزمی خەیاڵی
ئەم
زاراوە
کە
لە
ڕوانگەی مارکسیەکانەوە بەرتەکێک
بوو
لە
بەرانبەر
سیابەختی و بێعەدالەتیەکانی
کۆتایی
سەدەی
هەژدە
و سەرەتای سەدەی
نۆزدە
، هەڵگری بیرۆکە و تیۆریگەلێکن
کە
لە
لایەن
ناودارانێکی
وەک
سەن سیمۆن، فۆریە، بوشە،
کابە
و لۆیی بلان
ئاڕاستە
کرابوون. سۆشیالیزمی
خەیاڵی
، ناوێک
بوو
کە
کارۆڵ مارکس،
بۆ
پێناسەکردنی
هەموو
ئەو
بزاوت و ڕێبازە مژاوییانەی
کە
پێشتر
لە
ئارادا
بوون
بەکاری
هێنابوو.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یوتۆپیا/شاری خەیاڵ
ئەم
زاراوە
ناوی
کتێبێکی سێرتۆماس
موور
(1516)، سیاسەتڤان و
ئەدیب
و قەشەی ئینگلیزییە
کە
تێیدا
باسی
شارێکی
خەیاڵی
دەکات
کە
سیستەمی
ژیانی
کۆمەڵایەتی
یەکپا
عەقڵانی بێت لەهەمبەر
ژیانی
ئەو
سەردەمەی ئەورووپا
کە
یەکسەرە
تەماح
و
سوودپەرستی
و
چاوچنۆکی
بووە
.
لەوە
دوا
لە
ئەندێشەی
سیاسی
و کۆمەڵایەتیدا
هەر
چەشنە ڕەوشتێکی
جوان
و ڕێکوپێکی
لەم
جۆرەیان،
بە
یوتۆپیا
لە
قەڵەم
ئەدا
. مانای وشەکە
بە
یۆنانی «
هیچ
شوێنێک» دەگەیەنێت
بەڵام
بە
بەهەشتی
سەرزەمین
لیک
دراوەتەوە
کە
ژیانی
کۆمەڵایەتی
و
ڕامیاری
و
هەموو
شتێکی
وەک
بەهەشت
وایە
.