تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 3
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جیاوازی + فەرقدانان
بەگشتی
بە
مانای
جیاکردنەوە
،
سەرنج
پێدان
،
یان
قاییل
بوون
بە
جیاوازی
لەنێوان شتەکاندایە.
بە
واتایەکی
سەرزارەکی
بریتیە
لە
بەربەستگەلێکی
یاسایی
، نەریتی
یان
قەرار
و بڕیاری ناڕەسمی
بە
دژی
گرووپێکی
تایبەت
بۆ
وێنە
گرووپێکی
ئایینی
یا
ئەتنیکی
جیاواز
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جیاوازی ڕەگەزایەتی
جیاکردنەوەی هاووەڵاتیان
لە
یەکتر
بە
پێودانگی ئەتنیکی و بەربەستکردنی کەمایەتییە ڕەگەزییەکان
لە
بابەت
شوێنی
ژیان
و
تێکەڵبوون
لەگەڵ
ڕەگەزی«باڵادەست» و
هەروەها
بێبەشکردنیان
لە
مافی مەدەنی و
سیاسی
و بێعەداڵەتی و نابەرانبەری
لە
وەرگرتنی
مووچە
و
پەروەردە
و ڕاهێنانی
کۆمەڵایەتی
. نموونەی
جیاوازی
ڕەگەزایەتی، سیاسەتی ئەڵمانیای
نازی
بوو
دەرحەق
بە
«خەڵکانی نائاریایی» (بڕوانە
جوولەکە
قڕان
) .
بە
ناوبانگترین ڕژێمێک
کە
بەرێوەبەری
ئەم
سیاسەتە
دژە
مرۆڤانە
بووە
، ڕژێمی ئەفریقای باشووری
بووە
کە
بە
ناوی
«ئاپارتاید» *
لە
ساڵی 1948 سیمایەکی
یاسایی
و
ڕەسمی
بە
خۆوە گرتووە. لەناوەڕاستی سەدەی حەڤدەوە
کە
ئەوروپییەکان دەستیان بەسەر
ئەم
وەڵاتەدا
گرت
،
ئەم
سیاسەتە بەڕێوەچووە. حیزبی«نەتەوەیی»
کە
لە
ساڵی 1948
بە
دەسەڵات
گەیشت، ڕێساگەلێکی
بۆ
ئەو
خەڵکانەی
کە
سپی
پێست
نەبوون
پەسند
کرد
کە
هەموو
بواڕێکی
ژیانی
ئەوانی ئەگرتەوە. (
بۆ
وێنە
،
بەرگری
کردن
لە
زەماوەندی
سپی
پێستەکان
لەگەڵ
ڕەگەزەکانی
دیکە
، بەربەستکردنی مافی
سیاسی
و
هاتووچۆ
و هەڵبژاردنی
ماڵ
و
ئیش
و
کار
و …)
لە
ساڵی 1952
نەتەوە
یەکگرتووەکان
لەم
بارەوە
دەستی
بە
پەیجووری
کرد
و
ئەم
سیاسەتەی
وەک
مەترسییەک
بۆ
ئاشتی
و مافی
مرۆڤ
لە
قەڵەم
دا
،
بەڵام
دەوڵەتی
ئەفریقای باشووری، ڕێگەی
بە
کۆمیتەی
لێپرسراوی
ئەم
مەسەلە
نەدا.
سەرەنجام
ئەم
ڕژێمە
لە
ساڵەکانی
کۆتایی
سەدەی بیستەمدا
بە
خەباتی بێوچانی خەڵکانی
ئەم
وەڵاتە
بە
ڕێبەرایەتی «نیلسۆن مەندێلا» ڕووخێندرا و دەسەڵاتی
ڕاستەقینە
بەبێ
ڕەچاوکردنی
جیاوازی
ڕەگەزیی کەوتەوە
دەست
خەڵک
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جیاکردنەوەی هێزەکان
ئەم
زاراوە
دەلالەت
دەکا
بە
سەر
دابەشکردنی
دەسەڵات
لە
بەینی
دەزگە
جۆراوجۆرەکانی حکوومەت
کە
لە
ئەنجامدا
هەر
دەزگەیەک
خۆی
بە
ئەرک
و تەوزیمێکی جیاوازەوە
سەرقاڵ
دەکا
و
لەم
بەستێنەشدا کەمتاکورتێک بەشێوەیەکی
سەربەخۆ
لە
دەزگەکانی
دیکە
ئیش
دەکات.
لە
ڕاستیدا
ئەم
بیرۆکە
بۆ
بەرگریکردن
لە
دەسەڵاتی
زۆرداری
و ملهوڕیی
ئاڕاستە
کراوە
،
بۆ
ئەوەی
دەسەڵاتی حکوومەت
لە
شوێنێکدا
چەق
نەبەستێ و
کۆ
نەبێتەوە. سەرچاوەی
ئەم
بیرۆکە ئەگاتەوە
بۆ
ئەرەستوو
بەڵام
بە
شێوەی
نوێ
و ئەمێستایی ئەگەڕێتەوە
بۆ
فەیلەسوفانی
سیاسی
سەدەکانی 17و18ی ئەورووپا،
بە
تایبەت
«
جۆن
لاک
»
لە
بەریتانیا و مۆنتسکیڤ
لە
فەرەنسە. نەریتی هەڵوەشاندنی هێزەکان
لە
حکوومەتدا
بە
سێ
هێزی
ڕاپەڕاندن
، یاسادانان و
دادوەری
بووە
.
لەم
بارەوە شرۆڤە و پرسی جیاوز
لە
ئارادایە
کە
بریتین
لە
:
ئەو
ئەرک
و تەوزیمانەی
کە
ئەبێ
بە
وردی
لێک
جیا بکرێنەوە کامانەن؟ ڕادەی
سەربەخۆیی
پێویست
چەندەیە؟
تا
چ ڕادەیەک
چاودێری
دەزگەکان
بە
سەر
کاری
یەکتردا ئەگونجێت؟ و
ئەم
بابەتەش
کە
ئایا
دەرەئەنجامی جیاکردنەوەی هێزەکان، هاوتەرازیی
دەزگە
جیاوازەکان
دابین
دەکات؟
بنەمای جیاکردنەوەی هێزەکان،
بۆ
یەکەم
جار
بە
لەبەر
چاوگرتنی بیرۆکەی مۆنتسکیڤ
لە
دەستووری
بنچینەیی ئەمریکادا
هاتە
ئاراوە.
ئەم
دەستوورە هێزی ڕاپەڕاندنی
سپاردە
سەرکۆمار
و هێزی یاسادانانیشی
بە
کۆنگرێس بەخشی. دوای شۆڕشی فەرەنسە و
بە
لەبەرچاوگرتنی
دەستووری
بنچینەیی
ئەمریکا
،
ئەم
بنەڕەتە
لە
دەستووری
فەرەنسەشدا پەسندکرا و
ئینجا
ئەم
فیکرە زۆربەی وەڵاتانی دیکەی جیهانی گرتەوە.