تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 3
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پڕوپاگەندە- بانگەشە
لە
وشەی لاتینی propagare وەرگیراوە و
بە
واتای «بڵاوکردنەوە»یە.
بەڵام
لە
زاراوەی سیاسیدا
بە
مانای ڕاگەیاندنی
ئەو
واقیع و ڕووداوانەیە
کە
زێدەتر
سیاسی
بن
یان
بە
دەمهەڵبەستنی ڕاپۆرتێک بەمەبەستی
کارتێکردن
لەسەر
زەینی
بیسەر
بۆ
هاندان
بەرەو
ئەنجامی کردارێکی
تایبەت
.
لە
پڕوپاگەندەدا زیاتر گرنگایەتی
بە
ئامانج
دەدرێ،
تاکوو
ناوەڕۆک
. پڕوپاگەندە،
هەمیشە
بووە
بەڵام
لە
سەدەی
بیست
بەملاوە بەهۆی پەرەسەندنی میدیا و کەرەستەی
ڕاگەیاندن
وەکوو
(
ڕادیۆ
، تەلەفیزیۆن،
ڕۆژنامە
،
سینەما
و ئینتەرنێت) کارلێکی زیاتری
پەیدا
کردووە و دەوڵەتان و حیزب و
گرووپی
سیاسی
، زیاتر
لەسەر
ئەم
دیاردە
لەنگەریان گرتووە و
تەنانەت
لە
کۆمەڵناسیدا لقی ئەکادیمیشی
لێ
کەوتۆتەوە. حیزب و دەوڵەتانی فاشیستی و نازیستی و کۆمۆنیستی،
بۆ
بەدەسهێنانی دڵی ڕەشەگەل و ڕاکێشانی سەرنجی خەڵکانی
جیهان
بەرەو
لای
خۆیان
توانایی
زۆریان لەخۆ
نیشان
داوە.
کێشمەکێشی تەبلیغاتی لەنێوان
دەوڵەت
و حیزبە
ڕاست
و چەپیەکان، زاراوەی «شەڕی پڕوپاگەندەیی» و «شەڕی سایکۆیی» هێنایە ئاراوە. شەڕی پڕوپاگەندەیی
لە
قۆناخی شەڕی جیهانی
دووهەم
و
سەردەمی
شەڕی سارد*دا گەیشتە بەرزترین ئاستی
خۆی
.
پڕوپاگەندە،
لەم
سەردەمەدا
لەسەر
دوو
دیاردە
بە
باشی
کاریگەری
بووە
:
1) بەدەسهێنانی
زۆرترین
ڕای
گشتی*
بە
قازانجی دەوڵەتەکانی کۆمەڵگەی
پیشەسازی
.
2) بەکارهێنانی
کەرەستە
و ئامرازی تەکنیکی
بۆ
بە
قەناعەتگەیاندنی
کۆمەڵ
.
کەواتە
پڕوپاگەندە لایەنی
تایبەتی
شارستانییەتی
هاوچەرخ
لە
ئەژمار
دێ
چونکە
وەیلانی خڕکردنەوەی
تەواوی
چین
و توێژەکانی کۆمەڵگەیە
بە
دەوری
فیکر
و
ڕێباز
یا
ئایدیۆلۆجیایەکی تایبەتەوە.
دریان
کوور
، لەنێوان پڕوپاگەندەکان
چەند
جیاوازی
قاییل
دەبێت:
1ــ هەڵگر: هەرشتێک
کە
بڵاو
بکرێتەوە (
واتە
هەر
شتێک
کە
هەڵگری
باری
تەبلیغاتی بێت) .
2ــ ئامرازی تەکنیکی:
ڕادیۆ
، تەلەفیزیۆن،
ڕۆژنامە
و…
3ــ
ناوەڕۆک
و ناواخن: ئایدیۆلۆجیا،
ئەندێشە
،
دروشم
،
زانیاری
درۆ
و…
4ــ
ئامانج
و مەبەست: فەرمانبردنی
کوێرکوێرانە
، سەرسپوردەگی، دژەپڕوپاگەندە، وەتەنپەرستی، وەفاداری
بە
حکوومەت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
گرووپی بانکی جیهانی
ئەم
گرووپە پێکهاتووە
لە
3 ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی (IGOs):
1ــ بانکی نێودەوڵەتی
بۆ
چاککردنەوە
و
پەرەسەندن
(IBRD)،
ئەم
بانکە
بە
ناوی
بانکی جیهانی ناوبانگی دەرکردووە
کە
مەبەستی ئەویش نوێکردنەوەی سیستەمی
ئابووری
وەڵاتانی پەرەسەندووی
سەردەمی
جەنگی
جیهانی
بوو
کە
لێک
هەڵوەشابوو. بانکی جیهانی، هاوجووتی سەندووقی نێودەوڵەتی دراوە.
2ــ ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی
پەرەسەندن
(IDA)،
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ساڵی 1960
بە
مەبەستی بەخشینی قەرزی «
سووک
»
بۆ
یارمەتی
بە
ژێرخانی
ئابووری
و
پەرەسەندن
دامەزراوە.
3ــ کۆمپانیای نێودەوڵەتی
ماڵی
(IFC)
کە
لە
ساڵی 1956
بە
مەبەستی بەهێزکردنی کەرتی
تایبەتی
ئابووری
لە
وەڵاتانی
کەمتر
پەرەسەندوو دامەزرا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تاڵیبان
گرووپێکی
سیاسی
ـــ چەکداری
کۆنەپەرست
و
توندڕەوی
ئەفغانییە
کە
لە
میانەی ساڵی 1994
بە
یارمەتی
ڕاستەوخۆی وەڵاتانی ناوچەکە
بۆ
وێنە
پاکستان،
بوونی
خۆی
ڕاگەیاند. زۆرینەی ئەندامەکانی
لە
قوتابخانە
ئایینیەکانی پاکستان
لە
بواری
ئایینی
و چەکدارییەوە ڕاهاتوون.
پاش
ئەو
ئاخۆران
باخۆرانە سیاسییەی
کە
لەدوای
پاشەکشێی هێزەکانی ئەرتەشی
سوور
(
یەکیەتی
سۆڤیەت)
لە
ئەفغانستان
هاتەکایەوە، تالیبان
بە
پاڵپشتی عەرەبستانی سەعودی و
پشتیوانی
چەکداریی پاکستان، توانی
لە
سیپتەمبەری 1996
دەست
بەسەر کابول (پێتەختی
ئەفغانستان
)
دا
بگرآ و نەجیبوڵلا، سەرکۆماری پێشووی
ئەم
وەڵاتە
لە
سێدارە
بدات. تالیبان
لە
دەوامەی هێرشەکانی خۆیدا توانی
لە
ئاگۆستی 1998
شاری
مەزار
شەریف
بگرێتەوە و
هەزاران
شیعە
و ئەندامانی کۆنسولگەری
ئێران
لەو
شارە
،
بە
کۆمەڵ
بکوژێت.
تاڵیبان
پاش
گرتنەوەی نزیکەی 90%
خاکی
ئەفغانستان
ناوی
وەڵاتەکەی
بە
«میرنشینە ئیسلامییەکانی
ئەفغانستان
»
گۆڕی
و «
مەلا
محەمەد عومەر»ی
وەک
«
امیر
المومنین»
بە
دەسەڵات
گەیاند. سیاسەتی توندڕەوانەی
ناوخۆ
و دەرەوەی
ئەم
ڕژێمە،
بووە
هۆی
بەرپابوونی
ترس
و خۆفێکی
گەورە
لەناوەوە و دەرەوەی
ئەفغانستان
و دوای چەندەها کوشتاری بەکۆمەڵ
لە
لایەن
دەستوپێوەنەکەی،
ڕق
و کینێکی جیهانی بەدژی هەڵگیرسا.
دوابەدوای ڕووداوە تیرۆریستییەکەی یازدەی سێپتەمبەری* 2001
لە
ئەمریکا
، وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
، پەنجەی گومانی
بەرە
و ئۆسامە
بین
لادەن
، بەرهەڵستکاری سەعودی
درێژ
کرد
کە
لە
لایەن
تالیبانەوە
پشتیوانی
لێ
دەکرێ
و ئەفغانستانی کردبووە
مۆڵگە
و فێرگەی هێزە تیرۆریستییەکانی
خۆی
بەدژی
ئەو
شتەی
کە
پێی دەگوت،
بەرژەوەندی
ئیمپریالیزمی جیهانی.
تاڵیبان
کە
نەیدەویست
بین
لادەن
ڕادەستی
ئەمریکا
بکات و بنکەکانی«ئەلقاعیدە» *
کۆ
بکاتەوە،
کەوتە
بەر
هەڕەشە
و غەزەبی چەکداریی
ئەمریکا
و
لە
7/11/2001، هێزەکانی
ئەمریکا
، هێرشیان بردە
سەر
خاکی
ئەفغانستان
و
بە
ساڕووخ و فڕۆکەی
جەنگی
ئەم
وەڵاتەیان دابێژا.
بەم
بۆنەوە
ڕێگە
بۆ
نەیاران و بەرهەڵستکارانی
تاڵیبان
خۆش
بوو
.
لەم
سەروبەندەدا
کە
یەکیەتی
باکوور
بە
ڕێبەرایەتی ئەحمەد شامەسعوود، شیرازەی لێکپچڕا
بوو
، توانی هێزەکانی
خۆی
تەیار
بکاتەوە و
بە
پشتگیریی نێودەوڵەتی
دەست
بەسەر کابولدا بگرێت.
تاڵیبان
،
کە
تەنیا
ڕێگەی هەڵاتنی
بۆ
مابۆوە سەنگەرەکانی
خۆی
چۆڵکرد و پەڕەوازەی کوێستانەکان
بوو
.
پاش
دامەزرانی«لۆیە
جەرگە
» (ژووەنی 2002) حامید کارزای
بە
سەرۆککۆماری
ئەفغانستان
هەڵبێژدرا.
لەو
کاتەوە
تاکوو
بەرایی
ساڵی 2010 هێزەکانی ناتۆ
خاکی
ئەم
وەڵاتەیان چوڵ نەکردووە و جارجارێک
لە
لایەن
چەکداری
تاڵیبان
دەکەونە
بەر
هێرش
و ئێستەش
ئاسایش
بۆ
ئەم
وەڵاتە نەگەراوەتەوە.