تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 6
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەنجومەنی ئاسایش
ئەنجومەنی
ئاسایش
، یەکێکە
لە
شەش
ڕوکنی
سەرەکی
ڕێکخراوی
نەتەوە
یەکگرتووەکان. ئەرکی
سەرەکی
ئەنجومەن
پاڕاستنی
ئاشتی
و ئاسایشی نێونەتەوەییە.
ئەم
ئەنجومەنە 15 ئەندامی
هەیە
کە
پێنج
لەم
ئەندامانە (
ئەمریکا
، بریتانیا،
ڕووسیا
، فرەنسێ و
چین
)
وەکوو
ئەندامی
هەمیشەیی
لە
ئەژمار
دێن
. 10 ئەندامی
کاتی
ئەنجومەن
،
لە
لایەن
کۆمەڵی
گشتی
ڕێکخراوە
بۆ
ماوەی 2
ساڵ
هەڵدەبژێردرێن. بەپێی جاڕنامەی گەردوونی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەندامانی ڕێکخراوەکە هاودەنگن
لەسەر
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی
ئاسایش
.
ئەنجومەنی
ئاسایش
دەسەڵاتێکی بەرفراوانی
هەیە
و
سەرپەرشتی
هێزی چەکداریی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات و
پاش
دەرکردنی
بڕیارەکان
جێبەجێیان دەکات و دەوڵەتانی ئەندامیش
ناچار
بە
جێبەجێکردنیان دەکات.
ئەگەر
کێشەیەکی
گرنگ
بخرێتە
بەردەستی
ئەنجومەنی
ئاسایش
،
بۆ
جێبەجێکردنی
پێویستە
9
وەڵات
لە
پانزە
وەڵاتی
ئەندام
، دەنگی
پێ
بدەن
بەو
مەرجەی
کە
هیچکام
لە
پێنج
ئەندامی
هەمیشەیی
ئەنجومەن
، ڤیتۆ*ی نەکات
یا
دەنگی
نەرێنی
لەسەر
نەدابێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەنجومەنی باکووری (نۆردیک)
ئەنجومەنی
باکووری
یان
ئەنجومەنی سکاندیناڤی، کۆمەڵێکە پێکهاتووە
لە
نوێنەرانی وەڵاتانی دانیمارک، سوید، ئیسلەند، فەنلاند و نەرویج
کە
بەمەبەستی پەرەپێدان
بە
هاوکاری
لە
بواری
جۆراوجۆر
لەنێوان وەڵاتانی سکاندیناڤی دامەزرێوە.
ئەم
ئەنجومەنە ئەندامانی
خۆی
دنە
دەدا
کە
بۆ
ڕێکخستنی بازاڕێکی
هاوبەش
بۆ
بەرهەمەکانی
خۆیان
، چالاکییەکانیان
ڕێک
بخەن
تاکوو
بەرەو
یەکیەتییەکی گومرگی
هەنگاو
بنێن.
بەڵام
ئەم
جووڵانەوە
،
لەدوای
دامەزرێنی«
یەکیەتی
بازرگانی
ئازادی
ئەورووپا»
لە
ساڵی 1959 و
بە
ئەندامبوونی دانیمارک و نەرویج و سوید
لەو
یەکیەتییەدا
کۆتایی
پێ
هات
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەنجومەنی جیهانی کلێسەکان
ئەم
ئەنجومەنە پێکهاتووە
لە
کلێسەکانی پرۆتیستان و ئۆرتۆدۆکس
کە
لە
ساڵی 1948 دامەزراوە و
دوایی
دامەزرانی ئەنجومەنی ڤاتیکانی2 (1969)، ئەندامانی کلێسەی کاتۆلیکی ڕۆماش
هاتنە
ناو
ڕیزی
ئەم
ئەنجومەنەوە.
ئەنجومەن
لە
بوارە
سیاسی
و
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و ئایینیەکان دەکۆڵێتەوە و سەرنجێکی تایبەتیش دەداتە کێشەی وەڵاتانی جیهانی
سێهەم
.
ئەم
پێکهاتە
بە
دژی
سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی ئاپارتایدە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس
ئەم
ئەنجومەنە
لە
25/5/1981
بە
ئەندامەتی
وەڵاتانی کوەیت،
بەحرەین
،
قەتەر
، ویلایەتی میرنشینی عەرەبی، عەممان و عەرەبستان
لە
ئەبوزەبی دامەزرا. ئامانجی پێکهێنانی
ئەم
ئەنجومەنە، پاراستنی بەرژەوەندییە
سیاسی
و
ئابووری
و سەربازییەکانی ئەندامەکانیەتی. نووسینگەی
ئەنجومەن
لە
ڕیاز
، پێتەختی عەرەبستانە. ئەنجومەنی
هاریکاری
کەنداوی
فارس
لە
ساڵی 1994 بڕیاری دەرکرد
کە
گەمارۆی
ئابووری
لەسەر
ئیسراییل
لا
بچێت.
ئەم
گەمارۆیە
کە
ئیجازەی
مامەڵە
و دانوستانی
لەگەڵ
کۆمپانییەکانی سەربەم وەڵاتە، نەدەدا
لە
ساڵی 1947
لە
لایەن
یەکیەتی
عەرەب
دەرکرابوو.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەنجومەنی پیران
وشەی
senate
کە
بە
لاتینی دەبێتە
senatus
بە
واتای
پیر
و بەساڵاچوو هاتووە.
مەبەست
لەم
زاراوە
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکایە
کە
لە
کۆنگرێسی
ئەو
وەڵاتەدایە و
لە
ئەنجومەنی نوێنەران بچووکترە.
بۆ
هەڵبژاردنی سیناتۆرە ئەمریکییەکان، ڕێژەی دانیشتووانی ویلایەتەکان
لە
بەرچاو
ناگیردرێ و
هەر
ویلایەتێک 2 سیناتۆری
هەیە
و ئەنجومەنی
پیران
،
سەرجەم
100 ئەندامی
هەیە
و
نابێ
تەمەنی
هیچ
سیناتۆڕێک
لە
30
ساڵ
کەمتر
بێت و ماوەی
نیشتەجێ
بوونی
هەر
سیناتۆڕێک
لەو
ویلایەتەی
کە
خۆی
بۆ
دەپاڵێوێت،
نابێ
لە
9
ساڵ
کەمتر
بێت.
هەر
خولێکی ئەنجومەنی
پیران
،
چوار
ساڵە
و
هەر
دوو
ساڵ
جارێک
3/1 ئەندامەکان دەمێننەوە و
لە
جیاتی ئەوانی
دیکە
بە
شێوەیەکی
کاتی
کەسانێک
لە
لایەن
فەرمانداری ویلایەتەکان دادەنرێت. ئەندامانی سینات،
لە
لایەن
خەڵکی
ویلایەتەکانەوە هەڵدەبژێردرێن.
هەر
پەیمانێک
کە
دەوڵەتی
ئەمریکا
لەگەڵ
وەڵاتانی دیکەدا دەیبەستێ،
دەبێ
لانیکەم
لە
لایەن
3/2 سیناتۆرەکانەوە
پەسند
بکرێت. دەسەڵاتی ئەنجومەنی
پیران
بە
هەندێک
جیاوازی
هەروەک
ئەنجومەنی نوێنەرانە و ڕۆڵێکی بەرچاوی
لە
دانانی یاساکاندا
هەیە
. ئەنجومەنی
پیران
چونکە
هاوکارییەکی
زۆری
لەگەڵ
سەرۆککۆماردا
هەیە
،
لەچاو
ئەنجومەنی نوێنەران
لە
بواری سیاسەتی دەرەکیدا دەسەڵاتێکی زیاتری
هەیە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەنفال
ئەنفال
،
لە
زمانی عەرەبی (
قورئان
)دا
بە
واتای تاڵانیی دوژمنان و دەسکەوتی جەنگییە.
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
سەدام
حوسێن
(1937-2007)
دیکتاتۆری
ڕژێمی پێشووی عێراق و دەستوپێوەندەکەی
بۆ
لەناوبردن
و جینۆساید*ی
گەلی
کورد
بەکار
هێنراوە.
ئەنفال
، کۆمەڵێ عەمەلیاتی
ئەو
ڕژێمە
بوو
بۆ
سەر
دێهاتەکانی
کوردستانی
باشوور
کە
لە
ساڵی 1988 بەمەبەستی ڕەشەکوژی و
کوشتن
و بڕینی
گەلی
کورد
بە
ئەنجام
گەیشت.
لە
ئەنفالەکاندا زیاتر
لە
182
هەزار
کەس
خەڵکی
ئەم
ناوچە
لە
کوردستان
، بەکۆمەڵ
زیندەبەچاڵ
کران
و
دێهات
و گوندەکانیش
لەگەڵ
خاکدا
یەکسان
کران
.
ڕەنگە
سەدام
بە
ناولێنانی
ئەم
کاولکاری و ڕەشەکوژییانە
بە
ناوی
ئەنفالەوە، ویستبێتی
وەکوو
عەرەبێکی موسوڵمانی سوننە،
خۆی
لەگوێن پەیڕەوێکی بەرفەرمانی
قورئان
بناسێنێت
کە
بە
ئەمری
ئەو
، لەناوبردنی
کورد
وەکوو
دەسکەوت و تاڵانییەکی
جەنگی
سەیر
بکات.
لەم
سۆنگەوە سەدام،
کوردی
بە
پلەی
یەکەم
بە
دوژمنی
خودا
و
بە
پلەی دووهەمیش
بە
دوژمنی
خۆی
لە
قەڵەم
داوە
بۆیە
بۆ
لەناوبردنی مرۆڤی
کورد
وەکوو
تاڵانییەک
سەیر
دەکات
کە
لە
شەڕێکدا بەدەستی هێنابێت.
«ناسینی
ئەنفال
،
ڕەنگە
ئەرکێکی ئەخلاقی بێت،
ئەمە
نەک
بە
تەنها
لەبەرئەوەیە
ئەنفال
دیاردەیەکی کارەساتئامێزی
سەر
بە
ساتەوەختێکی
تایبەتی
مێژووی میلەتێکە و دەبێت
باس
بکرێت
بەڵکوو
ئەمە
بەو
مانایەشە
کە
باسکردن
و وەبیر هێنانەوەی
ئەم
دیاردە
دەشێت
ڕێگر
بێت
لە
دووبارەبوونەوەی،
نە
تەنها
لە
کوردستان
بەڵکوو
لە
زۆر
شوێنی دیکەی دنیادا
کە
هاوکێشەی زۆرینە* و کەمینە*، هاوکێشەی
دەوڵەتی
تۆتالیتار و
گرووپی
ئەتنی
جیاواز
، هاوکێشەی کولتووری جیاجیا و ناسیۆنالیزمێکی ڕاستڕەوی تێدا بەرقەرارە.
لەم
ڕووەوە، خوێندنەوەی
ئەنفال
و شیکردنەوەی
ڕەهەندە
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
و ئەخلاقییەکانی، دەشێت هەڵگری
چەندان
دەلالەت بێت
کە
سنووری مێژووی
کوردی
تێپەڕێنێ و
وەکوو
کێشەیەکی ئینسانی
گەورە
و بەشێک
لە
مێژووی هاوچەرخی
کۆمەڵگە
مۆدێڕنەکان
تەماشا
بکرێت.
ڕاستە
کوردبوون، سیفەتێکی
تایبەتی
بە
ئەنفال
داوە بەوەی
لە
پشتییەوە، هاوکێشەیەکی نایەکسانی
هێز
و تەنیایییەکی
سیاسی
کوشندە
ئامادەیە،
بەڵام
ئەنفال
و ئەزموونی ئەنفالیانە ڕووداوێکە سنووری مێژووی
کورد
و مێژووی عێراق و مێژووی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست
تێدەپەڕێنێت.
ئەنفال
ڕووداوێکە،
بێ
گەورەکردن دەشێت
لە
سیاقی مێژووی هۆڵۆکۆست*و
هەموو
ڕەشەکوژییەکانی کۆمەڵگەی مۆدێڕندا تەماشای بکەین» .