تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 7
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئاشتی
١ــ حاڵەتی
ئارامی
و ئاسایشی
گشتی
لە
وەڵاتێک و
پێوەندی
ئاسایی
لەگەڵ
وەڵاتانی
دیکە
. ٢ــ
نەبوونی
شەڕ
و
نەبوونی
سیستەمی
هەڕەشە
.
نەبوونی
شەڕ
واتە
پەرەپێدان
بە
هاریکاری
و
پێوەندی
نێونەتەوەیی.
تەنیا
ئاشتی
دەتوانێ
ڕێز
لە
مافی
مرۆڤ
بگرێ، ڕادەی
ئەو
ڕێبەرانەی
کە
دەم
لە
ئاشتییەوە دەدەن،
گەلێک
زۆرن
بەڵام
بەهۆی
ترس
لە
چەک
داماڵین*ی یەکلایەنە،
گفتوگۆ
لەمەڕ
ئاشتی
هەمیشە
سەرکەوتوو
نەبووە،
چونکە
لایەنی
بەرانبەر
متمانەی
بە
ئەویدی
نەبووە.
لەم
رووەوە بەرنامەی
بەرهەمهێنان
و پڕچەککردنی
خۆیان
درێژە
پێدەدەن، ئەمەش پاڵنەڕێکە
بۆ
شەڕ
و
هەڕەشە
لە
ئاشتی
دەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئاشتی خوازی
حەزکردن
بە
ئاشتی
و بێزاربوون
لە
بەکارهێنانی هێزی
سەربازی
بە
تایبەت
لەنێوان نەتەوەکاندا. لەسەرەتادا
بە
کەسانێکیان دەگوت
ئاشتیخواز
کە
پێیان وابوو ئەکرێ
لەبری
شەڕ
و
ئاژاوە
کاری
دیکە
(
ناوبژیوانی
و
دادوەری
)
ئەنجام
بدرێ.
«ویلسۆن»، (1856ــ 1919) سەرۆککۆماری
ئەمریکا
و لایەنگرانی دیکەی دامەزراندنی
کۆمەڵی
نەتەوەکان (1916ــ 1919)
بە
ئاشتیخواز
ناویان دەرکرد
چونکە
ئەمانە
شەڕیان
نەک
هەر
بە
بێ
ئەخلاقی دەزانی
بەڵکوو
بە
خاپوورکەری شارستانییەتیان
لە
قەڵەم
ئەدا
.
بەم
حاڵەش
ئەم
کەسانە، سڵیان نەکرد
لە
بەکارهێنانی
هێز
و
زەبر
و
زەنگ
بەدژی
ئەو
وەڵاتانەی
کە
شەڕخواز
بوون
. ئامانجیان
ئەوە
بوو
کە
هێزی وەڵاتانی
دیکە
بخەنەگەڕ
بۆ
خزمەت
کۆمەڵگەیەکی نێونەتەوەیی .
بەم
پێیە ئەکرێ
لە
بری
ئاشتیخواز
بە
«ئەنتەرناسیۆنالیست» *
لە
قەڵەم
بدرێن.
واتایەکی دیکەی ئاشتیخوازی، ئەگەڕێتەوە
بۆ
ئاکاری
ئەو
کەسانەی
کە
ئامادە
نابن
لە
هیچ
هەڵومەرجێکدا بچنە
خزمەت
هێزی
سەربازی
بۆ
ئەوەی
بە
دژی
نەتەوەیەکی
دیکە
،
شەڕ
بکەن.
بەم
جۆرە ئاشتخوازییە
دەڵێن
ئاشتیخوازی
کەسی
یان
ئەخلاقی
کە
لە
ئاخێزگەیەکی ئایینییەوە
سەری
هەڵداوە (
وەکوو
مۆژگارییەکانی «ساتیا گراها»،
بە
ڕێبەرایەتی «گاندی»
لە
هێندوستان
کە
بۆ
چەند
ساڵێک،
بوو
بە
بنەمای سیاسەتی دەرەوەى
ئەو
وەڵاتە) .
واتایەکی دیکەی
ئەم
زاراوە
ئەگەڕێتەوە
بۆ
کەسانێک
کە
لەبەر
هۆکاری ئەقڵی،
شەڕ
بە
ناڕەوا
دەزانن.
ئەمانە
پێیان
وایە
کە
شەڕ
،
دوو
لایەنەکە دەخاتە دۆخێکی
ئاستەنگ
و دوژمنکارانەوە و
لەسەر
ئەم
بڕوایەن
کە
بۆ
گۆڕینی ئیرادەی
دوژمن
ئەبێ
سەبر
و
ئارام
بگرن و چالاکانە
هەوڵ
بدرێ
ئەم
دژبەرەکییە
لەناو
بچێت.
ئەم
جۆرە ئاشتیخوازییە،
بە
ئاشتیخوازی
سیاسی
یان
ئەقڵی
پێناسە
کراوە
.
هەندێ
لە
نووسەرانی
سەردەمی
شەڕی جیهانی
دووهەم
،
لایەنگری
ئەم
جۆرە ئاشتیخوازییە
بوون
.
تا
ئێستە
هیچ
دەوڵەتێک ئاشتیخوازی
وەکوو
سیاسەتی
ڕەسمی
و
هەمیشەیی
خۆی
دەستنیشان
نەکردووە.
بەڵام
ئەم
بیرۆکە
لە
مابەینی
دوو
شەڕەکە
لە
ئەورووپا لایەنگرانێکی
زۆری
بە
خۆوە
دی
و هەندێکی
زۆری
بە
دژایەتی
لەگەڵ
کۆکردنەوەی
چەک
و
تەقەمەنی
هاندا.
کەچی
بە
هەڵگیرسانی شەڕی
دووهەم
،
لە
ڕادەی
ئەم
لایەنگرانە
کەم
بۆوە و
بە
ڕادەی لایەنگرانی سەربازیگەری
زیاد
بوو
.
پاش
داهێنانی بۆمبی
ناوەکی
لە
دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
و دروستکردنی جبەخانەی ئەتۆمی، ئاشتیخوازی
بوو
بە
بزاوتێکی
بەهێز
دژ
بە
چەکی
ناوەکی
و
گەلێک
لە
زانایانی بەناوبانگی جیهانیشی
بەم
خەباتەوە گلاندووە.
تەنانەت
ئەو
کەسانەش
کە
لەگەڵ
شەڕی
ئاسایی
دژایەتییەکیان
نەبوو
،
بەم
کارەوە هەستاون.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئاشتی پڕچەک
لە
ساڵی 1871
کە
ئەڵمانیا سەرکەوتنی بەسەر فەرەنسادا
بەدەست
هێنا
،
تا
ساڵی 1914
کە
شەڕی جیهانی
یەکەم
هەڵگیرسێ لەنێوان دەوڵەتانی ئەورووپی
هیچ
شەڕێک
ڕووی
نەدا،
بەڵام
لە
ماوەی
ئەم
43 ساڵەدا
ئەم
وەڵاتانە
بە
گەرمی
سەرقاڵی
پڕچەککردن و پشتئەستوورکردنی
خۆیان
بوون
کە
ئەم
زەمەنە
بە
قۆناخی
ئاشتی
پڕچەک
ناوی
دەرکردووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بزاڤی ئاشتی
بزاڤێکە
کە
حەز
بە
چەسپاندنی
ئاشتی
نێونەتەوەیی (
یا
نەتەوەیی) بکات و
بەرگری
دەکات
لە
بەرپابوونی
شەڕ
لە
داهاتوودا.
ئەم
بزاڤە پێی
وایە
کە
بە
هەرەوەزی ئینسانی
لە
هەموو
جیهان
،
دەکرێ
دەوڵەتەکان بخرێنە
ژێر
فشار
و
بە
سازدانی
پێوەندی
نێونەتەوەیی، کێشەکان
کەم
بکرێنەوە و کۆمەڵگەکان
لە
یەکدی
نزیک
ببنەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
خەڵاتی ئاشتی نۆبل
خەڵاتی
نۆبل دەگەڕێتەوە
بۆ
کیمیازان و داهێنەری سویدی
بەناوی
ئالفرێد نۆبل،
کە
لەنێوان ساڵانی (1833ـــ 1896)
لە
ستۆکهۆڵم ژیاوە و لەڕێی دروستکردنی
دینامیت
، سەروەت و سامانێکی
زۆری
پێکەوەناوە.
بەڵام
کاتێک
زانی
ئەم
داهێنانەی
ئەو
بووەتە مایەی نیگەرانی و نائارامی
لە
جیهان
،
زۆری
لە
دڵ
گران
بووە
و
هەر
بۆیە
پارە
و سامانەکەی
کە
پتر
لە
31 ملیۆن کرۆنی سویدی
بووە
،
بۆ
شەش
خەڵات
تەرخان
کرد
.
پێنج
خەڵات
بەو
زانایانە دەدرێ
کە
لە
بوارەکانی فیزیا،
کیمیا
، دەروونناسی،
پزیشکی
و
ئەدەبی
خزمەتی بەرچاویان کردبێت و
خەڵاتی
شەشەم
بە
کەسێک دەدرێ
کە
خۆی
یا
وەڵاتەکەی
لە
بواری
ئاشتی
جیهاندا هەنگاوی
گرنگ
و بەنرخی هەڵگرتبێ.
لەو
کاتە
بەدواوە، لیژنەیەک
وەک
بەرپرسی
دابەشکردن
، خەڵاتەکە
بە
کەسانی بەرجەستەی
زانستی
و
ئەدەبی
و
سیاسی
پێشکەش
دەکات. لیژنەی نۆبل،
خەڵاتی
ئاشتی
نۆبل
لە
ئۆسلۆ پایتەختی نەرویژ
پێشکەش
دەکات.
یەکەمین
خەڵات
لە
ساڵی 1902
بە
هانری
دونان
، بنیاتنەری
خاچی
سووری
جیهانی
پێشکەش
کرا
.
لەو
کەسانەی
کە
ئەم
خەڵاتەیان بردۆتەوە،
دەکرێ
ئاماژە
بدەین
بە
کۆفی
ئەننان
لە
غانا، سکرتێری
نەتەوە
یەکگرتووەکان (2001)، جیمی کارتەر، سەرکۆماری پێشووی
ئەمریکا
(2002)،
خاتوو
شیرین
عیبادی
پارێزەر
و
چالاک
وانی
مافی
مرۆڤ
لە
ئێران
(2003) و باراک ئۆباما سەرۆککۆماری وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
(2009) . بەڕای نەیاران و ڕەخنەگران،
خەڵاتی
نۆبل
لەم
دواییانەدا
ڕەنگ
و ڕوویەکی
سیاسی
لێ
نیشتووە و
لە
چوارچێوەی دەسەڵاتی زلهێزەکان
بە
تایبەت
وەڵاتانی ئەوروپی
دابەش
دەکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی ئاشتی لاهای (1899)
ئەم
کۆنفرانسە
بە
دەست
پێشخەری نیکۆلای
دووهەم
،
ئیمپراتۆری
سۆڤیەت دامەزرا و
لەسەر
سێ
مەسەلەی
سەرەکی
ڕێککەوتن:
1ــ دامەزراندنی
دیوانی
هەمیشەیی
دادوەری
،
وەک
سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو.
2ــ ئامادەکردنی
یاسا
و ڕێسای شەڕی زەوینی.
3ــ
پیادە
کردنی ڕێککەوتننامەی 1864 جنێڤ دەربارەی شەڕی
دەریایی
.
کۆنفرانسی دووهەمی لاهای
لە
ڕێکەوتی 15/6/1907 گرێدرا و سەرەڕای
بە
ئەنجام
گەیاندنی بڕیارەکانی کۆنفرانسی
یەکەم
، ڕێککەوتنێکی نوێی
لە
بابەت
ڕێساکانی
بێلایەنی
و شەڕی
دەریایی
بە
ئیمزا
گەیاند.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوین
ئەم
کۆنفرانسە
لە
مانگی
10ی 1991
بە
دەست
پێشخەری
ئەمریکا
و
بە
ئامادەبوونی
دوو
لایەنی
شەڕ
(
عەرەب
و ئیسراییل)، جۆرج
بۆش
(
باوک
) سەرکۆماری
ئەمریکا
و گورباچۆف سەرکۆماری ئەوکاتەی
یەکیەتی
سۆڤیەت،
لە
مەدرید پێتەختی ئیسپانیا گرێدرا.
پاش
چەند
قۆناغ
دانیشتن
و
گفتوگۆ
، ڕێکخراوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین و ئیسراییل
پێکەوە
ڕێککەوتنێکی ئاشتییان
لە
بەرواری 13/9/1993
لە
ژێر
سەردێڕی «اعلامیه
اصول
»
بە
ئامادەبوونی
بیل
کلینتۆن سەرکۆماری
ئەمریکا
و وەزیرانی دەرەوەی
ئەمریکا
و ڕووسیە
لە
واشینتۆن
ئیمزا
کرد
. ڕێککەوتنێکی
سازش
لە
نێوان
ئەردەن و ئیسرایلیش
لە
ڕێکەوتی 25/7/1994
لە
کۆشکی
سپی
واژۆ
کرا
.
جێی
ئاماژەیە،
ئیمزا
کردنی
ئەم
ڕێککەوتننامانە
بووە
هۆی
ناڕەزایەتی گرووپە فەلەستینیەکان
لەوانە
،
حەماس
و حیزبوڵلا.