تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیجازەی مەلایەتی
(نت.) کاغەزێکە مەلایەک دەیدا بەو مەلایەی کە قوتابی خۆی بووە و دەرسی پێ گوتووە، شایەدی بۆ دەدا کە خوێندنی تەواو کردووە و بۆتە مەلا (لێ بۆتەوە).
باسکە مەلە
[[باسك /1+3-ئە / 2+ مەلە]]
(نت)، (کعر) یەکێکە لە جۆرەکانی (مەلە) کە پیاو بەهێزی باسک هاویشتن دە‌کەوێتە سەر ئاو. *(مک) مەلە باسکە.
کردن به بنێشتی مەلای مەزبووره
«کن.»، «مک.» ئاگاداری کردن و پاراستنی ماڵی خۆ. تێبــ.- گۆیا مەلای مەزبووره بنێشتی جایوه و کاتێ زاری شل بووە دەریهێناوە و به سەری لووتیەوه نووساندوه، گوتویانه مەلا! ئەوه بۆ وادەکەی ؟ گوتویه دەمەوێ ماڵی خۆم هەمیشە لەبەر چاوم بێ.
بۆقەمەله
[[1-بۆق+3-ئه‌/2+مه‌له]]
(سیە.) جۆرێک مەلەوانییە کە بۆ سەرئاو کەوتن دەست و قاچ وەکوو ئی بۆق دەجووڵێندرێ *(مک،) مەلە بۆقە. (جن.) قۆرواق مەلە.
بوومەلەرزه
[ بووم+3-ئه/2+له‌رز «له‌رزین» +5-ئه/1]
نت.» , «سن. کعر.» هەژان و لەرینەوەی توند و تیژ یا سووکی هێندێ شوێنی «گۆ» ی زەوییه. تێبــ.ینی: تا ئێستا هۆی ئەم هەژانه به ڕاستی نەزانراوه و لەم بابەتەوه ڕای جوورا وجوور له ئارادا هەیه. له کاتی لەرینەوەی زەویدا گەلێ جار دەنگێکی وەکوو گرمەی هەور یا تەقەی تۆپ دەبیسترێ، ئەو شوێنەی که لە کاتی بوولەرزەدا له هەموو شوێنێک توند وتیژ تر دەلەرێتەوه به زارا‌وەی زانستی پێی دەڵێن «کوانوو- کانوون- ی ناوەوه» و ئەو شوێنەش که له هەموو شوێنێکی دیکه کەمتر دەلەرەوێتەوه «کوانووی دەرەوه»، دووری ئەم دوو جێگەیه لێکتر له18 کیلۆ میتره.
ئاوی عەینەمەل
«نتـ.»، «ستمـ.» ئاوێکە گۆیا باڵندەی عەینەمەل «خەزایی» حەزی لێدەکا و بە دوایدا دێت. تێبــ. ــ ١» نازانم ئەم تەرکیبە «عین الامل» ی عارەبییە یا تەرکیبێکی کوردی و عارەبییە بە مانای ئاوی «کانی = عەین + مەل = باڵندە» یا خۆ هەر هیچیان نیە و وشەیێکی کوردییە و جەڕاوە. ب» لە هەندێ شوێنی کوردستان کاتێ کوللە زۆر دەبێ و ترسی ئەوە دەکرێ کە زیان بە دەغڵان بگەیێنێ، یەکێک ـ دەنێرن لە کانییەکی کە هیچ کەس نازانێ لە کەنگێوە دەست نیشان کراوە ئاو بێنێ، باوەڕیان وایە کە باڵندەی خەزایی بە دوای ئەم ئاوەدا دێن و کوللەکان دەخۆن.
ئەمەل
[[=عا.: امل]]
(نا.) تم: ئومێد. هیچ ئەمەلی نەماوە ڕوحمی خوا نەبێ، ئەمەلت بەم کابرایە نەبێ. (( خستییە ناو قەفەس، بڕا، ڕێی ئەمەل)) ((هیچ چارەی نەما، بێجگە لە ئەجەل)) (سەلام-١٤٠)
بەدعەمەل
[[كو.عا]]
ست.»، «کئێر.» تم: بەدکار.
بەکۆمەل
[[ به‌/2 + كۆمه‌ڵ ]، ]
«بنت.» هەموو پێکەوه، بەتێکڕایی.:: خەڵکەکه کۆ بوونەوه و به کۆمەڵ ڕوویان کرده بەر دەرکی سەرا. کوڕینه وا بە کۆمەڵ مەڕۆن با فڕۆکه نەتان بینێ.