تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Actual, cyclical, and structural budget
بودجەی هەیی، ناوبەناو و پێكهاتەیی. كورتهێنان یان زیادهێنانی بودجەی هەیی ئەو بڕە پارەیە كە لە ساڵێكدا تۆمار دەكرێت. ئەمەیش بەشێكە لە بودجەی پێكهاتەیی كە داهات و خەرجی و كورتهێنانی حکومەت لە دۆخی بەرهەمهێنانی ماتەوزەدا هەژمار دەكات و، كورتهێنانی ناوبەناویش كاریگەریی بارگۆڕانی ئابووری لەسەر بودجە هەژمار دەكات.
Balanced budget
بودجەی هاوسەنگ. ئاماژەیە بە هاوسەنگیی بودجە.
Budget
بودجە. حیسابی یەك ساڵی داهاتی كۆكراو و پلانی خەرجییە. داهاتی حکومەت ئەو بڕە باجەیە كە كۆ كراوەتەوە. هەروەها سەیری بودجەی هەیی، ناوبەناو و پێكهاتەیی بكەن.
Budget balanced
هاوسەنگیی بودجە. واتە یەكسانبوونی سەرجەم خەرجی لەگەڵ سەرجەم داهاتدا (جگە لە قەرزی وەرگیراو).
Budget constraint
سنووری بودجە. سەیری هێڵی بودجە بكەن.
Budget deficit
كورتهێنانی بودجە. ئەو دۆخەیە كە سەرجەم خەرجییەكانی حکومەت زیاترە لە سەرجەم پارەی كۆكراو كە قەرزەكانی لێ بەدەر كراوە. ئەم جیاوازییە دەبێتە (كورتهێنان) كە زیاتر بە هۆی قەرز پڕ دەكرێتەوە.
Budget line
هێڵی بودجە. ئەو هێڵەیە كە بەكاربەر بەگوێرەی داهاتی دیاریكراو و نرخی دیاریكراو، دەتوانێ تێكەڵاوەیەك لە شمەكەكان بكڕێت. هەروەها پێیشی دەڵێن سنووری بودجە (budget constraint).
Budget surplus
زیادهێنانی بودجە. واتە داهاتی حکومەت لە خەرجییەكانی زیاترە و پێچەوانەكەشی دەبێتە كورتهێنانی بودجە.
Cyclical budget
بودجەی ناوبەناو. سەیری بودجەی هەیی، ناوبەناو و پێكهاتەیی بكەن.
Structural budget
بودجەی پێكهاتەیی. سەیری بودجەی هەیی (actual)، ناو بە ناو و پێكهاتەیی بكەن.
سەرچاوە: سەلاحەدین
budget
[vt.i.]
budce kirin.
سەرچاوە: سەلاحەدین
budget
[n.]
budce, buc, tiwaz, lenger, budce.
سەرچاوە: سەلاحەدین
budgetary
[adj.]
budceyî.
سەرچاوە: سەلاحەدین
budgeted
[adj.]
budcekirî.
سەرچاوە: سەلاحەدین
budgeteer
[n.]
budcevan.
سەرچاوە: سەلاحەدین
budgeting
[n.]
budcekirin.