تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
گازر
[ا.ص ]
(گازور - gazur)
گازر، قەسار، جلشۆر.
گازر
پارچەی بەنی و لۆکەی بە شوشتن بەو جوورە سپی کردنەوەیە: جاوی خۆکردی چەند کەژمێرێک لەنێوپەینی دەگرن٬ دوایە هێندەی دەشۆن و بە کوتەک دەیکوتن هەتا ڕەنگی زەردی شییاکەی بەردەدا و زۆر سپی دەبێ.
جاوی گازری
جاوێک بوو تا ماوەیێکی دەخرایە ناو شیاکەو چتیتر دووای شووشتنەوەی سپیتر دەبووو دەکرا کراس و دەرپێ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
گازرک
[ا.ص ]
(گازورەک - gazurek)
گازرۆکە، کلک تەقێنە، کلک هەڵتەکێنە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گازرکردن
شووشتنی جاو و هەڵکوتانێتی بۆ سپیبوونەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گازرکەر
کەسێکە کە شت گازر بکات
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
گازرگاە
[ا.مر ]
(گازورگاهـ - gazurgah)
جلشۆرخانە، گازرخانە.