تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەرجەمەی ڕاگەیەن
communicative translation, تەرجەمەی تێکستە لە بەستێنی گوتاردا، جەختی لەسەر ئاپۆرەی ئارمانجە تا بگاتە داڕشتنێکی ڕاگەیەن. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە «تەرجەمەی سەمانتیکانە».
ڕاگەیەنبار
ڕاگەیەنبەدەر
کارامەیی ڕاگەیەنکارانە
communicative competence, چەمکێکی سەربە زمانەوانییە، بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەماسییەی لە چەمکی «کارامەیی زمانەوانیانە» linguistic competence دا بەدی دەکرا، هاتە داڕشتن بە واتای کارامەیی مرۆڤ لە دەرککردنی ڕێزمانزانیی خۆی - زانستی ڕستەسازی (سینتاکس) syntax, وشەسازی (مۆرفۆلۆژی) morphology و فۆنێمناسی (فۆنۆلۆژی) phonology ... هتد - وەک دیاردەیەکی کارکردانەی جڤاکی بۆ دەربڕینی دروست لە دۆخی، لە کات و جێی تایبەتدا. سەرچاوە: ڤیکیپەدیا https://en.wikipedia.org/wiki/Communicative_competence
هەستڕاگەیەن