تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نێرگس
گیایەکی بەهاری لاسک بەرزی کولۆرە ، گوڵێکی پەڕەسپی ۆ زەردی بۆنخۆش دەگرێ
نێرگس
زەرییم٬ نەرگس٬ گیایەکە تا سێ بست بڵندە٬ گەڵای درێژو باریکه٬ بۆنی زۆر خۆشە و نێوی گوڵەکەی وورد و سپییە بۆنەکەی بە تازەیی بۆ کرمی دەماخ زۆر باشە. گوڵێکی کێویی و ڕەنگ سپی و مەیلەو زەردێکی زۆر کەمڕەنگه٬ کەمێکیش بۆنی خۆشە. بۆنەکەی بۆ هەڵامەت باشە وەکو فنجان وایە. نێویی ئافرەتانیشه٬ (باد.): بنەکەی بکرێتە چرک بۆ برینان٬ دوو جوورە : ژۆرێ: سەری گوڵان زۆر دەداو گەورەن. – کتک: سەری گوڵان کەم دەداو گچکەن. (باک.): جوورە تفەنگێکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نێرگسی
شتێکە وەک نێرگس وابێ
نێرگسی جۆریی
شێست پەڕ٬ گوڵێکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نێرگسەجاڕ
شوێنێکە کە نێرگسی زۆری لێ بڕوێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نێرگسەجاڕ
ناوی دێیەکە لە ناوچەی وارماوا
چاونێرگسە
(کۆ) بزە، جوورە ماسیەکە پووڵەکەکانی کەمێک خڕدەنوێنن، چاوی زەردو سوورە وەک کارە