تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چارشەمەسووران
چووارشەمەسووران
چووارشەمەسوورە
کرمەسوورکە
کرمێکە لەبن خاکی شەداردا دەژی بێ دەرمان دەشێ
دەمەسوور
سوونهوەی تیغ دوو جوورە یا بە پانی دەسوونەوە یا تەنها سەرەوەی لای دەمەکەی دەسوونەوە، سوونەوەی لای دەمەکەیەتی کە بە ماوەیێکی کە(موک.): ماوەی تیژکردنی کورت دەبێتەوە دەبێ دەمە زەرد بکرێ واتە ئاسنگەر تەنکی دەکاتەوە
سەرچاوە: نالی
پیرمەسوور
پیر مەنصوور، پیاو چاکێک بووە شەخسەکەی لە داوێنی گەڕەکی مەڵکەندییەوەیە، ئیستا بەو دەوروبەرە ئەڵێن گەڕەکی پیر مەسوور. شوێنەواری گۆڕستانی دەوروبەری شەخسەکە خەریکە کوێر ئەبێتەوە و هەمووی کراوە بە خانوو، بەڵام شەخسەکە خۆی ماوە و دارێکیشی بە سەرەوەیە، دیوارێکی بە دەورا کراوە. وادیارە دارەکەی پیر مەسوور لە سەردەمی نالیییدا دارێکی گەورە بووە و وەک هەموو شەخسەکانی کوردستان ئاڵا و پەڕۆیەکی زۆری پێوە بووە و بەهاران جێگای کۆبوونەوەی کوڕ و کچی شۆخی شار بووە، بۆیە نالییی وا بە سۆزەوە ناوی ئەبا.

داخۆ دەروونی شەق نەبووە (پردی سەرشەقام) ؟!
پیر و فوتادە تەن نەبووە (داری پیرمەسوور) ؟!