تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
میتر
ئەندازەیەکە کە بریتییە لە سەد سانتیم
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
میترا
[ا ]
(میترا - mitra)
فریشتەی میهرو خۆشەویستی، فریشتەی پاراستنی راستی و بەڵێن و پەیمان، سەرچاوەی رووناکی و تیشک، خۆر.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
میترائیسم
[ا ]
(میترائیسم - mîtra᾿ism)
خۆشەویستی پەروەری، میهرپەروەری.
میترۆپول
میترۆپول لە وشەی یۆنانی Mteer بە واتای دایک و Polis بە واتای شار پێکهاتووە. ئەم زاراوە بە شارێک دەڵێن کە ناوەندی چالاکیەکی تایبەت بێت و هەروەها بە شارێک دەگوترێ کە بنکەی ئۆسقۆفی گەورەی تێدا هەڵکەوتبێ. لە زاراوەی زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا میترۆپول بەو شارانە دەگوترێ کە ڕێژەی حەشیمەتەکەی لە 7 ملوێن کەس زیاتر بێت.
لە زاراوەی سیاسیدا میترۆپول بە وەڵاتێکی کۆلۆنیالیست دەگوترێ کە خاوەنی چەند وەڵاتێکی ژێردەستە بێت. دەسەڵاتی ئەم وەڵاتە بە هۆی ئەو تواناییە ماڵی و پیشەسازی و قازانجە زۆرەیە کە لە چەوساندنەوەی ئەو وەڵاتە کۆلۆنییە بەدەستی هێناوە.
ئەمیتر
[[ئەم+ئی+تر]]
(نت.) تم: ئەمیکە.
کیلۆمیتر
پێوانەی ڕێگەیە بەرانبەر بە هەزار میتر