تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
موخەططەط
خەت خەت کراو، لە (میسطەرە) دراو. جاران کە کاغەزی خەت خەت کراو نەبو، مەقابایەکیان ئەهێنا، چۆنیان بویستایە دێڕەکانی کتێبەکە ڕێک بخەن، بەوجۆرە تاڵە کندری چەند لۆ بادراویان تێ هەڵئەکێشا. پاشان پەڕەی کاغەزی سپییان ئەخستە سەری و توند پەنجەیان پیائەهێنا، جێگەی کندرە بادراوەکەی لەسەر نەخش ئەبوو، ئەوجا بەسەر ئەو نەخشانەدا ئەیاننووسیی. بەو مەقەبا کندر تێ هەڵکێشراوەیان ئەوت (میسطەرە).

وەجهەکەم ئیسمی بەیاض، ئەمما وەرەق زەرد و سیاە
با موخەططەط بێ بە کافووری کەشیدەی خۆش نەمەط