تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
طوور
کێوی طوور.

وادیی بووە بە وادییی پڕ نووری (طوور) ی (نار)
(نەعلەین) لە پێ فڕێ بدە « نالیی » بە (ئەیمەنیی)
سەرچاوە: نالی
کێوی طوور
ئەو کێوەی خوا قسەی لەگەڵ حەزرەتی مووسا تیا کرد و نووری خۆی تیا پیشان دا.

یا چەشمەساری خاطری پڕ فەیضی عاریفە
یەنبووعی نوورە دابڕژێنێ لە کێوی طوور
سەرچاوە: نالی
خوطوور
ئەوەی بە دڵدا بێ.

مەعلوومە لەوێ ڕاز و خوطووری دڵی « نالیی »
(اذْ حَلَّ بقَلْبی، وَ بِاسَرْارِهِ نوجِی)
سەرچاوە: نالی
خوطوور
خەیاڵ.

غەمی چاوت لە چاومدا، هەمی قەددت لە سینەمدا
لەبەر سستیی و ضەعیفیی ئەو خەوێکە، ئەم خوطوورێکە!
سەرچاوە: نالی
خوطوور
تێپەڕین.

زارم وەکو هیلال و نەحیفم وەکو خەیاڵ!
ئایا دەکەومە زار و بەدڵدا دەکەم خوطوور؟!