تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
سییان
سیاهن، ڕەشن.

ئەم غەزالانه که نەقشی دیدەمن
تەن سپین و چاو و خاڵ و موو سییان
سەرچاوە: نالی
سییان
سێن.

ئەهلی تەعدادی مەحاسین نووسییان
خاڵ یەک و، زوڵفی دووان، هەردوو سییان
سەرچاوە: نالی
نامه سییان
نامه ی کرداریان له ڕۆژی قیامەتدا ڕەشە، تاوانبارن.

حاکمانی مەحکەمه نامه سییان
قەت نەماوە غیرەت و نامووسییان
سەرچاوە: نالی
حەڵقەیی هیندووسییان
ئەڵقەیی ڕەش وەک هیندۆکیی که پێستیان ڕەشتاڵه یه. لووتەوانه.

کوفری زوڵفە تار و، ماری ئەرقەمن
صفری خاڵه، حەڵقەیی هیندووسییان