تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سوواڵ
دەرۆزە،گەدایی، لەتەچنی.
سوواڵک
کۆتەرەدارێکی ههڵکەنراوە یا سوواڵە تێکە بۆ ئاوتێدا خواردنەوەی سەگ.
سوواڵکردن
پارسکردن،دەرۆزەکردن،پەسنی کردن، خووازۆڵێکی چت لەمەردووم.
سوواڵکەر
دەرۆزهکەر، خووازۆک،خووازخووازۆک، دەرکۆدەرکۆ، لەتەچن، لەتهچین، خووازەڵۆک،گەدا-ی: دەرۆزەکەری، گەدایی.
سوواڵە(دزە)
سووارە، باقەی دەغڵ وگیایە بەڵان لەگەرمینێ نا بە سترێ، قولیک گەنم، جۆیا مەرەزەیە، کە سەپان درووبێتیەوە وبەڵان هێشتا دای نەنابێ.
سوواڵەت
گۆزەکوت، ئەشکەلک، ئەشکەولەت، لڤن،
سوواڵەدڕە
چڵەگیایەکە ئەژنویەک بڵند دەبێ گەڵا یە کانیشی وەهی گۆگەمی دەچن، کەنارەکانی خانەخانەیە هەرلکەی لەنێوە ڕاستیەوە تا سەری گەلێک گوڵی زەردوو وورد دەردەکات، سووارەدەڕە، گوێ بەد.