تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دیزە
دەفرێکی گلێنی خڕی سوورەوەکراو
دیزە
دەفری گڵی شێو تێدا لێنان
دیزە
(باد.):گەڵای گزرەیە بۆ ئاژاڵان
دیزە
(هەورا.): گۆشی، (باک.): ئەڵبەکی،دەرپۆشک. کووپەڵەی گڵینی سوورەوە کراوەیە شۆرباوی تێدا لێدەنێن. –ی: چکۆلە:کۆخ خانە
دیزە بە کۆڵ
مەبەس یەکێکییە کە خاوەندی سامان یا ماڵ و منداڵێکی زۆربێ و نەتووانێ بە ئاسانی کۆچ و بار بکات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دیزە بەدەرخۆنە
بریتییە لە داپۆشین و شاردنەوەی کارێک
دیزە بەدەرخۆنە
مەبەس لە داپۆشین و شاردنەوەی ڕاز و کارێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دیزە بەکۆڵ
بریتییە لە کەسێک کە خاوەنی ماڵ و منداڵ یا دارایییەکی زۆر بێ و نەتوانێ بەئاسانی کۆچ و بار بکا
دیزەبەدەرخونە
برێتی لە پۆشینی سوڕ
دیزەبەکۆڵ
کسی که بخاطر حفظ اموالش نمی خواهد کوچ کند
دیزەبەکۆڵ
کەسێ لەبەر پارازتنی ماڵی زۆر ناوێرێ کۆچ بکا
دیزەلە
مزمار، نوعی آلت موسیقی
دیزەو گۆزەساز
دەفر و گۆسکە لەگڵ دروستکەر
دیزەوگۆزە
دەفر و گۆسکەی لەگڵ دروستکراو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دیزەڵۆکە
دیزەی پچکۆلانە
دیزەڵۆکە
دیزەی چکۆلە، کیتەڵە
دیزەڵۆکە
دیزەی چکۆڵانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دیزەڵە
چاڵاییی ژوور هەردوو سمت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دیزەڵە
دیزەڵە
دیزی کوچک
گودی بالای باسن