تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارەقی جاترە
[[ عا.: کو.] ]
«نتـ.» ئارەقێکە لە جاترە «تمـ: ــ» کە گیایەکی بۆ نخۆشی کوێستانە، دەگیرێ و بۆ زگ ئێشەی جۆربەجۆر ئەخورێتەوە، تامی وەکوو نەعنە وایە بەڵام تاڵ و تیژترە، خواردنەوەی قڕقێنە دێنێ بۆیە بۆ تەعب بوونیش «ئینتەلا» بەکاردێت.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جاترە
گیایەکی گەڵاباریکە وەک تەرخون وایە دەچێنرێ و دەکرێتە ناو هێندێ چێشتەوە
جاترە
مَرزۀ کوهی
جاترە
جەهتەر، (هه ورا) هەزبێ، هەربێلە، ئەزبێ، (باد) جەتر، گیایەکی ماڵی و کێوییە بۆنی خۆشە لەناو چێشت و دانوولەی نۆکی دەکرێت، گیایەکە بە تەڕی یا بە ووشکی ئاو یان ئارەقەکەی بدرێ بە و کەسەی، کە زۆری خوواردووە، خوواردنەکەی بڵاو دەکات و تەواو ئاسوودە دەبێ. ژنێکی بێنووێژ نەبێ و زگ وزای نەکات بە چای بیخوواتەوە چارەی تەواو دەکات، جاترە لەگەڵ 15 دەنک عەناب کەمێک بکۆڵی و بکرێتە چا چاکترین چارەیە بۆ تەووژمی خووێن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جاترە کێویلە
گیایەکی بەهاریی کێوییە لە جاترە دەچێ بۆ ژانە سک جۆش دەدرێ و دەخورێتەوە
جاترە کێویلە
گیایەکی بەهاری کێوییە لە جاترە دەچێ ئاوو ئارەقی وی بۆ ژانە زگ زۆر باشە