تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزربوون
«مست. لا.»، «کعر.» 1- له بەر چاوان نەمانی شتێ یا کەسێ:: هەباس ساعەتەکەی لێ بزر بووه. 2- «مج.» ڕێ لێ تێکچوون، ڕێگا هەڵەکردن:: شەوێک لە چۆڵی «قورفه» دوو سێ سەعات بزر بووین ڕێگاکەمان نەدەدۆزیەوه. *«مک.» ون بوون.، «سن.، سیه.» گووم بوون، وندا بوون. «لوگوم بییه.