تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەشکەوت
کولۆرایییەکی ناڕێکە لە کەژ و کێودا بە شەو دەڕندە و جانەوەر ستاری تێدا دەگرن
ئەشکەوت
[[؟]]
«نا.» ۱- هڵۆڵایی سروشتی شاخ و چیا کە لە ئەنجامی گۆڕانەکانی «جێۆڵۆجی» لە زۆر کۆنەوە هەن و ئادەمیزاد پێش ئەوەی فێری، خانوو دروست کردن بێ، تێیاندا ژیاوە.: ئەشکەوتی شانەدەری بە ناوبانگە، ئەشکەوتی کەرەفتوو لە کوردستانی ئێرانە. ۲- ئەو شوێنانەی ئادەمیزاد، لە ڕەوەز و زەرد و ماهان وەکوو وەتاغ دروستی کردوون: ئەشکەوتی «فەقرەقا» لە نیزیکی مەهاباد دەستکردی «ماد» ەکانە، ئەشکەوتی قیسقەپان لە دێی «زەرزی» نیزیکی «چەمی ڕەزان» ە. ٭ئەشکەفت، «بکـ.» شکەفت، غار، «هو» مەڕ.
ئەشکەوت
کۆڤ، کوونرەخ، زایەند، غولۆلیف، غار، خار، زاخوور، کاو،(دەر)کەووڕ،(کە.، هەورا)شکەفت، کەوڕک، مەڕ، ئەشکەوتێکی زستانێ تێیدا دادەنیشن پێی دەڵێن زڤنگ