تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێستا
ئەو دەمەیە کە تۆی تێدایت
ئێستا
(بنت.) تم: ئێستە. تێبــ.- ئەم وشەیە هەر (ئێستە)یە کە لە ژیر تەئسیری شوێنی بەکارهاتنیدا (ئە) دەبێتە دەنگ بزوێنی (ئەلف).
ئێستا
ئێستە، وێستا،(جا.، هەورا.، ژاوە) ئیسە،(فە) ئەودەمە، یەمە،(باک) نهوو، وێسا، ڤێگاڤێ، نها، (باک) نهۆ، نوهۆ، گووژ، (دەر) هێمانە، هێمە. هەندیگاوێ، هەندیگایی، هەنووکە، نووکە، نهە، هەنگاوێ، نۆکە، نووهە، تازە. تازەکۆکە، نەقۆ. ئەودەم و کاتەیە، کە تۆی تێدای. تا_: هەتا نهۆ، هەتا نهە
ئێستاکانی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێستاکانێ
ئێستاکونێ
هەرنهۆ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێستاکوونێ
ئێستاکوونێ
[[ئێستە + کووون + ئێ]]
(بنت.)،(مک.) تم: ئێستە. تێبــ.- وای بۆ دەچم کە کەرتی دووەمی ئەم وشەیە قۆناغێکی تری وشەی ئاوێستایی (نوو) بێ کە لە لەهجەی باکووریدا (نها) و لە مەڵبەندی ڕەواندزێ (هەنووکە) و لە پەهلەویدا (نوون)ە و لە فارسی ئیمڕۆدا بۆتە (کنوون) و (ئەکنوون).
ئێستاکوونێ
ئێستاکێ
[[ئێستاکە +ئێ]]
(بنت.) تم: ئێستە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێستاکە
ئێستا
ئێستاکە
ئێستا
ئێستاکە
[[ئیستە + كە (ئم: تەعریف)]]
(بنت.) تم: ئێستە.
ئێستاکە
تائێستا
هەتا ئێشتا، تانهۆ