تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیمپڕیالیزم
[[فرەنسی: ئیمپڕیالیسم]]
(نا.) سیاسەتی دەوڵەتانی گەورەی گەشە کردووە، ئامانجی داگیر کردنی وڵاتانی پاشکەوتە و پەرەپێدانی هەموو چەشنە دەسەڵاتێکتی خۆیانە لەوان وڵاتانەدا. تێبــ.- ئەم جۆرە وشانە بە پێی جۆری بیر کردنەوە و بیر و باوەڕی سیاسی لە لای خەلکی جووربەجوور مەعنایان کەم و زۆر دەگۆڕێ. مارکسیستەکان لە هەموو کەس زیاتر سەر و کاریان دەگەڵ ئەم چەشنە وشانە هەیە و بەکاریان دێنن، لە هەموو کەسیش زیاتر بە تان و پۆیاندا دەچنە خوار و ڕوونیان دەکەنەوە. (لێنین) لەم بابەتەوە زۆر دوور و درێژ دواوە دەڵێ: ((ئیمڕیالیزم بەرزترین قۆناغی سەرمایەدارییە)) و کتێبــ.ێکیشی هەر بەو ناوە نووسیوە و ئیمپڕیالیزم بەو جۆرە کورت دەکاتەوە: ((... ئیمپریالیزم سەرمایەدارییە وەزتێکی دەگاتە ڕادەیەکی (تەتوور) کە لە سایەدا دەسەڵاتی (ئیحتیکارات) و (سەرمایەی ماڵی) دروست بووە و ناردنە دەرەوەی سەرمایە ئەهمیەتێکی زۆری پەیدا کردووە و دابەش کردنی دنیا لە نێوان (تروست)ەکانی عالەمی دەسی پێکردووە و دابەش کردنی گشت وڵاتانی جیهان لە نێوان دەوڵەتە زلە سەرمایەدارەکان بڕاوەتەوە...))، ( لێنین، هەڵبژاردەکان ((ئیمپڕیالیزم بەرزترین قۆناغەکانی سرمایەداری))، بەرگی ١، بەشی ٢، چاپی مۆسکۆ (عەرەبی) ل- ٣٩٢).