تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیفتیخار
[[=عا.: ئیفتیخار]]
(نا.) شانازی. سەربەرزی. سەلاحەددین مایەی ئیفتیخاری کوردانە.
ئیفتیخار پێوەکردن
[[عا. کو.]]
ئیفتیخار پێکردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) شانازی بە کەسێ یا بە شتێک کردن. ئیفتیخاری پێدەکەم کە تێکۆشەرێکی کوردە. * ئیفتیخار پێوە کردن. شانازی پێوە کردن.
سەرچاوە: نالی
ئیفتیخاریی
شانازیی پێوە کردن.

نیشانەی (صبغة اللهی) لەسەر ئیسم و موسەممایە
بە بێ نەیرەنگی ئەو ڕەنگە کە ڕەنگی ئیفتخاریی بێ