تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاموور
[[؟]]
«نا.»، «مکـ.» یەکێکە لە دوو پارچە گەورەکانی ئامرازی «جووت» لە کوردستان. * ئێرەقه، هەوجاڕ. تێبــ... ئەم ئامرازە لە دارێکی درێژی ڕاست «باسبک ـ یا ـ باسکێش»، کە کۆتەرەدارێکی ڕەختە و سەختی «دەندە» بە سەرەوەیە و گاسنی دەخرێتە سەر، دروست کراوە. دارێکی باریکتر «پاشبارە» بە قیتی دە دەندە کوتراوە و ئەمیش دەسکێکی پچووکی «دەستەدوو، دەستوو» ڕێ دەخرێ.
ئاموور ماڵە
«مکـ.» شل و شەوێق لە نیر بەستراوە و گاسن زۆر لە زەوی دەچێتە خوار و قوونی دەندە لە زەوی دەخشێ.
ئاموور ڕژدە
«مکـ.» قیت بەستراوە بە «نیر» ەوە و تەنیا نووکی گاسن عەرز دەگرێ و باشی ناکێڵێ.
ئاموور(هەو)
هەجاڕ، ئێلەقە، (باک) ئەمبوور، دەستەمستە، گاسن، دەندە، سەرمژانکەو هەوجاڕ، چەند پارچە مرازێکە لەناو کەرەستەی جووتیدا وەکوو: دەستەمستە، گاسن، دەندە، سەرمژانکە، هەوجاڕ