تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئازایانە
نگا: ئازانە
ئازایانە
[[ ١- ئازا + ئانە] ]
١- «ستـ.» کار و کردەوەیەکی ئازایەتی تێدابێ: هەڵمەتێکی ئازایانەیان بردە سەر سەنگەری دوژمن. ٢- «بنتـ.» بە شێوەیێکی ئازایەتی، وەکوو یەکێکی ئازا: ئازایانە هەڵیان کوتا سەر تانکە بۆر، کوڕینە ئازایانە ئەم ئیشە ڕاپەڕێنن. تێبــ.: ئەم وشەیە ئەگەر سفەت بێ لە پاش «ناو» دێت و ئەگەر «بەند» یش بێ دەکەوێتە پێش فیعل.
ئازایانە
دلێرانە، ئەگیدانە، مەردانە، مێرانە