پرسیارەکان

105) چۆنچۆنی هەر لە (1 تاکوو 8) لەو شێوەندازەدا دابنرێن بەو مەرجەی کۆی هەردوو بازنە، بکاتە شمارەی ناو چوارگۆشەکەی نێوانیان؟

106) ئاخۆ نهێنیی ژمارەکانی ناو ئەو پێنجگۆنایانە چی بێت؟

107) چۆنچۆنی ئەو بازنۆکانە پڕ بکرێنەوە بە ژمارەکانی 1 تاکوو 33 بەو مەرجەی کۆی سەر هەر زنجیرە ژمارەیەك بکاتە 136 خاڵ؟

108) چۆنچۆنی ئەم حەوت پوولی دۆمینەیە ڕیزبەند بکرێن تا کۆیان لە هەر ڕیزێکدا بکاتە 12 خاڵ؟

109) لەم کۆمەڵە شێوەندازانەدا تەنیا یەکێکیان هەڵەیە و لە تەك ئەوانیتردا ناگونجێت. بە مەزەندەی خۆت کامەیان بێت؟

110) ئەم خشتەیە... شەش چوارگۆشەیە و هیمای شەش ڕەنگی وەك:ـ ( R سوور، B شین ، G سەوز ، Y زەرد ، O پرتەقاڵی ، W سپی ) تێدا دیاریکراوە. دەمانەوێت بیکەینە شەشگۆنایەك... ئاخۆ کامە ڕوویان ( واتە ڕەنگیان ) بەرامبەر بە ڕووی ڕەنگ سپییەکەیان دەوەستێتەوە؟

111) هاوار ڕووی کردە دوکاندارێك و وتی ئاخۆ کێشی ئەو کارتۆنە قەندە چەند بێت ؟ ئەویش وتی:ـ گەر یەك کیلۆی تر بخەێتە سەر نیوەی کێشی کارتۆنەکە، ئەوا دەکاتەوە کێشە ڕاستەقینەکەی خۆی؟

112) ئەم شێوەندازەی خوارەوە لە 11 بەش پێکهاتووە، چۆن هەر بەشەو دوو دانە ئەستێرەی تێدا جێبکرێتەوە بەو مەرجەی بە گشتی ئەستێرەکان دوودوو لە یەك ئاستی ئاسۆیی یا ستوونیدا ڕیزبەند بکرێن؟

113) کام لەو چوار شێوەندازەی خوارەوە دەگونجێت بۆ شوێنە نادیارەکە؟

114) چۆن به‌دانانی شماره‌كانی 1 تـــــا 9 خانە‌كانی ئه‌م 22 دانەخشته‌یه‌ی خوارەوە که‌ گه‌مه‌یه‌كی ژاپۆنی/ یه‌ و به‌ناوی [كاكورۆ KAKORU ] وه‌ ده‌ناسرێت پڕده‌کرێته‌وه‌؟ 1/ شوێنی ئه‌و خانانه‌ی كە بە ته‌واوی ڕه‌نگتارن مانای خانه‌یه‌كی ئاستنكراوه‌ و ‌هیچ شمارەیەك له‌خۆ ناگرێت. 2/ خانه‌ ڕه‌نگتاره‌كان كه‌ له‌ هه‌ر یه‌كه‌یاندا تیره‌هێڵێك كێشراوه‌ و شمارەیەك یاخود دوو شمارە له‌ سه‌رو یاخود ژێره‌وه تێیدا‌ ڕه‌چاوكراوه‌ به‌مانای:ــ a/ شمارەكەی سەرەوەی لای ڕاست، كۆی ئەو شمارەخانانە دەگرێتەوە كە دەكەونە تەنیشتی خۆی لەسەر باری ئاسۆیی بەڵام بێ دووباره‌بوونه‌وه له‌ شمارەدا‌. b/ شمارەكەی لای چەپی خوارەوە، كۆی ئەو شمارەخانانە دەگرێتەوە كە دەكەونە خواریەوە بە ستوونی بێ دووباره‌بوونه‌وه‌. c/ دووبارەبوونەوەی شمارە لە ڕیزە جیاجیاكاندا ئاساییە، بەو مەرجەی بگونجێت لە گەڵ شیكارەكەدا. ( بڕوانەرە ئەم دوو نموونە شیکارکراوە ):ــ