پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: // لە مانگی ڕێبەندان/دا، ڕۆژێک نامۆ بۆ کێشهیهکی ماتماتیکی چووە خزمەت مامۆستاکەی. پاشگفتوگۆ مامۆستاکهی پێیـوت دهزانیت لە کۆتایی ڕۆژەکانی مانگی ڕابوردوو سێ دەستە لە خوێندکاران هاتنە لام و هەمان کێشهیان هەبوو؟ جا گەر بتەوێت بزانیت چەند بوون و لە چ ڕۆژێکدا هاتبوون ئەوا ئهم ڕوونکردنهوهیهت پێـدەڵێم:ــ خوێندکارەکانی هەر سێ دەستەکە لە ڕەنووسە یەکلەدوایەکەکان بوون و ئەنجامی لێکدانی هەرسێ دەستەکە دەیکردە ئەو ڕۆژەی هاتبوونە لام. ئهویش وتی که منیش لەگەڵیاندا بووم؟ مامۆستا یهکسهر وتی نەخێر. نامۆ/یش وتی ئێستا زانیم ئهو خۆێندکارانه چەند بوون و لە چ ڕۆژێکیشدا بووە. ئاخۆ چۆنچۆنی گەیشتبێتە ئەو ئەنجامە؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
[2 ، 3 ، 4] خوێندکار و ڕۆژی 24ی مانگی بەفرەنبار. نامۆ دەڵێت ئێمە ئێستا لە مانگی ڕێبەندان داین و مانگی پێشوو مانای بەفرەنبار بووە و کۆتایی ڕۆژەکانیشی واتە لە ڕۆژی 20 تـــا 30 دەگرێتەوە. من پرسیم کە ئاخۆ منیان لەگەڵ بوو؟ چونکە بەمە ژمارەکە تێكدەچوو، بۆیە یەکسەر سەیری ڕۆژ ژمێره هەڵواسراوەکەم کردو و بڕیارەکەم دا. ڕوانیمە ئەو ڕۆژانەی کە لە 20 تـا 30 دان، تەنیا هەر(23، 29) لە ژمارە خۆبەشەکانن و فەڕامۆشم کردن، کەواتە (30،28،27،26،25،24،22،21،20) دەمێننەوە و ئەوانیشم شـیتەڵکرد بۆ کۆلکەکانیان و لە گشتیاندا مەرجی فەرموودەکەی مامۆستایان تێدا نەدەهاتەدی کە لە ژمارە یەکلەدوایەکەکان بوون تەنیا و تەنیا هەر لە 24 دا نەبێت کە دەکاتە4،3،2 خوێندکار. کەواتە دەستەی یەکەمیان 2 خوێندکارە، دووەمیان 3 خوێندکار، سـێیەمیان 4 خوێندکار بوون. ئەنجامی لێکدانیشیان دەکاتە 24 کە ڕۆژی 24ی بەفرەنبار بووە چوونەتە لای مامۆستا. 2 × 3 x 4 = 24.
پێشوو
دواتر