پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: لالۆ کەریم، مەڕێك و بزنێك و مانگایه‌كی له لهوهڕگاکهیدا هه‌یه. ڕۆژێك له داڵاهۆ/ی کوڕەزای ده‌پرسێت:ــ 1) ئەگەر مانگا و بزنه‌كه‌ی پێكه‌وه تێبكه‌م، ئه‌وا سه‌وزاییه‌که به‌شی 45 ڕۆژی تەواویان ده‌كات. 2) ئه‌گه‌ر مانگا و مه‌ڕه‌كه‌ی پێكه‌وه تێبكه‌م، ئه‌وا به‌شی 60 ڕۆژیان ده‌كات. 3) ئه‌گه‌ر به ته‌نیا هەر مانگاكه‌ی تێبكه‌م، ئه‌وا به‌شی 90 ڕۆژیان ده‌كات. 4) ئه‌گه‌ر مه‌ڕ و بزنه‌كه‌ی پێكه‌وه تێبكه‌م، ئه‌وا به‌شی 90 ڕۆژیان ده‌كات. ئێستا.... له تۆم گه‌ره‌كه بۆمی ڕوونـبكهیتهوه!! ئه‌گه‌ر هه‌ر سێكیانی پێكه‌وه تێبكه‌م، ده‌بێت سه‌وزایی له‌وه‌ڕگاکه به‌شی چه‌ند ڕۆژی تەواویان بكات؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
[36] ڕۆژ. گریمان پێچوونی له‌وه‌ڕی هه‌ریه‌ك له مانگاكه و بزنه‌كه و مه‌ڕه‌كه بریتییە له (س ، ن ، م). گریمان خێرایی باڵاكردن و گه‌شه‌کردنی گیای ناو لهوهڕگهكه= خ هەروەها :ـ گریمان بڕی هه‌موو گژوگیاكه= ر 1) ئه‌گه‌ر ته‌نیا مانگا و بزنه‌كه بله‌وه‌ڕن تێیدا:ــ 45×س + 45×ن = 45×خ + ر. 2) ئه‌گه‌ر ته‌نیا مانگا و مه‌ڕه‌كه بله‌وه‌ڕن تێیدا:ــ 60×س + 60×م = 60×خ + ر. 3) ئه‌گه‌ر ته‌نیا هه‌ر مانگاكه بلهوڕێت تێیدا:ــ 90س = 90×خ + ر. 4) ئه‌گه‌ر مه‌ڕ و بزنه‌كه پێكه‌وه بله‌وه‌ڕن تێیدا:ــ 90×س + 90×م = 90×خ + ر. له هاوكێشه‌ی3 وه:ـــ س = خ + ر90. ئه‌مجا بە دانانەوەی نرخی (س) له هه‌ریه‌ك له دوو هاوكێشه‌ی 1 و 2 دا، ئەوا دەتوانین ئەم پەیوەندییانە دیاری بكەین :ـــ [ن = ر90 ،، م = ر180 ،، س = ر60 ،، خ = ر180]. بۆ دیاریكردنی ڕۆژه‌كان (ڤ) كه هه‌رسێكیان پێكه‌وه بۆ ته‌واوكردنی گیاكه پێویستیانه:ــ (س + ن + م) ×ڤ = خ×ڤ + ر .... به‌دانانی نرخه‌كانی سه‌ره‌وه كە دیاریمان كردوە. (ر60 + ر90 + ر180)×ڤ = ر + ڤ × ر180 بە شیكاركردنی هاوكێشەكە تەنیا هەر (ڤ) دەمێنێتەوە. كه‌واته :ــ ڤ = 36 ڕۆژیان ده‌وێت گه‌ر هه‌رسێكیان پێكه‌وه بله‌وه‌ڕن له‌و كێڵگه‌یه‌دا.
پێشوو
دواتر