تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Equilibrium (for the individual consumer)
هاوسەنگی (تاكی بەكاربەر). ئەو دۆخەیە كە كەڵك و رەزامەندیی بەكاربەر زۆر دەبێت، بۆ نموونە، هەڵبژاردنی دەستەچینەیك (سەبەتەیەك) لە شمەك كە بەپێی داهاتی بەكاربەر و نرخەكانیان زیاترین كەڵك و ڕەزامەندی بۆ بەكاربەر هەبێت.
European Convention for the Protection of Human Rights and Fundamental Freedoms
کۆنڤانسیۆنی ئەورووپی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان
Law of the Soil (Jus Soil)
مافی خاک
Not in the labor force
لە دەرەوەی هێزی كار. ئەو بەشەی دانیشتوانی تەمەن گەورەساڵە کە نە كار دەكەن و نە بە دوای كاریشدا دەگەڕێن.
The Translation of the Seventy
تەرجەمەی هەفتاهەمین، کۆنترین تەرجەمەی «پەیمانی کەڤنار» لە عیبریی سەرشارەوە بۆ گرێکی.
The United Nations Organization
ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان
The middle east
ڕۆژهەڵاتی ناوین
The second Persian gulf war
شەڕی دووهەمی کەنداوی فارس
The special Committee on Decolonization
جاڕنامەی سەربەخۆیی وەڵاتە داگیرکراوەکان
Tyranny of the majority
ئیستبدادی زۆرینە
سەرچاوە: سەلاحەدین
act, n. : kirin, kirdin, kar, biryar, kiryar, qanûn, beş (şanogerî). - in the [very] •• : tawana bi çav dîtî
[n.]
kirin, kirdin, kar, biryar, kiryar, qanûn, beş (şanogerî)
amplification of the typology
ڕاهێزانی جۆرناسی
سەرچاوە: سەلاحەدین
between the legs
[n.]
navling.
سەرچاوە: سەلاحەدین
blue of the eye
[n.]
çavbelekî.
Real-business-cycle (RBC) theory
تیۆریی بارگۆڕانی ئابووریی ڕاستەقینەی (RBC). ئەم تیۆرییە بارگۆڕانی ئابووری تەنیا بۆ گۆڕانی خستنەڕووی گشتی دەگەڕێنێتەوە، بە تایبەتی بۆ ئاستەنگی تەكنەلۆجیا، بەبێ ئەوە ئاماژە بە لایەنی نەختینەیی و لایەنەکانی تری خواست بكات.
سەرچاوە: سەلاحەدین
'theomaniac
[adj.]
pêwendîdarê bawa- riya ko mirovek Xuda ye.
Classical theories (in macroeconomics)
تیۆرییەكانی كلاسیك (لە ئابووریی تەڤدا). ئەو تیۆرییانەیە كە جەخت لەسەر خۆڕاستكردنەوەی لایەنەكان (self-correcting forces) لە ئابووریدا دەكەن. لە شێوازی كلاسیكدا، دۆخی پڕكاری (هەلی كاری تەواو) ڕەخساوە و سیاسەتەكانی هاندانی خواستی گشتییش هیچ كاریگەرییەكیان لەسەر بەرهەم نییە.
Distribution theory
تیۆریی دابەشكردن. سەیری تیۆریی دابەشكردنی داهات بكەن.
Efficiency-wage theory
تیۆریی هەقدەستی كارامە. بەگوێرەی ئەم تیۆرییە، هەقدەستی بەرز دەبێتە هۆی بەرهەمداریی زۆر. چونكە ئەگەر كرێكار هەقدەستی زۆر بێت، ئەوا تەندروستترە، زەوقی كاركردنی زیاترە و كەمتر دەست لە كارەكەی هەڵدەگرێ و ڕوو دەكاتە كاری تر.
Efficient market (also efficient-market theory)
بازاڕی كارامە (یان تیۆریی بازاڕی كارامە). بریتییە لەو بازاڕە یان ئەو تیۆرییە كە تێیدا سەرجەم زانیاریی نوێ بە خێرایی لە لایەن بەشداربوانی بازاڕەوە دەقۆزرێتەوە و بەگەڕ دەخرێ و دەستبەجێ لە نرخی بازاڕدا ڕەنگ دەداتەوە. لە ئابووریدا، تیۆریی بازاڕی كارامە وای داناوە كە سەرجەم زانیارییەكانی بەردەستی ئێستا پێشتر لە نرخی پشك (یان دارەتەكانی تردا) ڕەنگیان داوەتەوە.
Equivalence theory
بیردۆزەی هاوتایەتی
Game theory
تیۆریی گەمە. بریتییە لە شرۆڤەی دۆخێك كە دوو یان زیاتر لە دوو بڕیاردەری تێدا هەیە كە تا ڕادەیەك بەرژەوەندییەكەیان لە یەك جیاوازە. ئەمە تیۆرییە بۆ كارلێكی بازاڕی چەندلایەنە و دۆخی وتوێژ و گەنگەشەی چۆنیەتی مانگرتن یان ململانێی وەك شەڕ و گەمە بە كار دەهێنرێت.
J Curve Theory
تیۆری کەوانەی جەی
Labor theory of value
بیردۆزی كار لەمەڕ بەها. ئەو بۆچوونەیە كە زیاتر پێوەندیی بە كارل ماركسەوە هەیە و پێی وایە بەهای هەموو شمەكێك دەبێ تەنیا بەپێی ئەو بڕە كارەی كە لە بەرهەمهێنانیاندا پێویستە، دیاری بكرێـت.
Malthusian theory of population growth
تیۆریی ماڵتووس لەمەڕ زۆربوونی (گەشەی) دانیشتوان. ئەو گریمانە بۆ یەكەم جار لە لایەن توماس ماڵتووسەوە باس كرا و پێی وایە ڕێژەی دانیشتوان بە شێوەیەكی ''سروشتی''، زۆر زیاتر لە خستنەڕووی خۆراك بەرز دەبێتەوە. كەواتە خۆراكی سەرانەی دانیشتوان لە ڕەوتی كاتدا كەم دەبێتەوە و زۆربوونی (گەشەی) دانیشتوان ڕادەگرێت. بە گشتی، ئەم بۆچوونە پێی وایە كاتێك كە داهات و ئاستی گوزەرانی دانیشتوان زۆر دەبێت، ئەوا ڕێژەی دانیشتوان زۆر خێرا بەرز دەبێتەوە.
Marginal product theory of distribution
تیۆریی بەرهەمی سنوورەكی لەمەڕ دابەشكردن. ئەو تیۆرییەی دابەشكردنی داهاتە كە لە لایەن جۆن بی كلاركەوە خراوەتە ڕوو. بەپێی ئەم تیۆرییە هەر سەرچاوەیەكی بەرهەمدار بەپێی بەرهەمە سنوورەكییەكەی (پارەی) بەر دەكەوێت.
Policy-ineffectiveness theorem
تیۆریی ناكاریگەریی سیاسەتەكان. ئەم تیۆرییە دەڵێت، ئەگەر چاوەڕوانیی ژیرانە بێ و نرخ و هەقدەستیش نەرم بن، سیاسەتی پێشبینیكراوی دارایی و نەختینەیی حکومەت ناتوانێ كاریگەری لەسەر بەرهەمی ڕاستەقینە و بێكاری دابنێت.
Portfolio theory
تیۆریی كاغەزە بەهاداراە داراییەكان، تیۆریی وەبەرهێنانە لە كاغەزە بەهادارە داراییەكان. تیۆرییەكی ئابوورییە باسی ئەوە دەكات چۆن وەبەرهێنی ژیر سامانەكەی لە نێوان دارەتە داراییە جیاوازەكاندا تەرخان دەكات؛ ئەمەش واتە، چۆن سامانەكەی لە ''كاغەزی بەهاداری داراییدا، portfolio''دا دادەنێت.
Public choice (also public-choice theory)
دەستنیشانکردنی (هەڵبژاردنی) گشتی (هەروەها تیۆریی دەستنیشانکردن یان هەڵبژاردنی گشتی). لقێكی زانستی ئابووری و سیاسییە كە پێوەندیی بەو شێوازانەوە هەیە كە حکومەت هەڵیان دەبژێرێ و ئابووری پێ ئاڕاستە دەكات. ئەم تیۆرییە جیاوازە لە تیۆریی بازاڕەكان كە جەخت لەسەر كاریگەریی زۆركردنی ماكسیمۆمی دەنگ بۆ سیاسییەكان دەكاتەوە و دژی زۆركردنی ماكسیمۆمی قازانجی كۆمپانیاكانەوە.
Quantity theory of money and prices
تیۆریی بڕی پارە و نرخ. تیۆریی دیاریكردنی بەرهەم و ئاستی سەرپاكی نرخە كە وادادەنێت نرخ تا ڕادەیەكی زۆر لەگەڵ خستنەڕووی پارەدا جووڵە دەكات. شێوازێكی وردە كە لە لایەن نەختینەگەراكان خراوەتە ڕوو و، خستنەڕووی پارە بە گرنگترین هۆكاری دیاریكردنی گۆڕانی GDPی ڕواڵەتی دەزانن (سەیری نەختینەگەرایی بكەن).
Random-walk theory
تیۆریی ڕەوتێكی (جووڵەیەكی) بەهەڵكەوتی (بەڕێكەوتی) (نرخی بازاڕی پشك). سەیری بازاڕی كارامە بكەن.
Skopos theory
بیردۆزەی سکۆپۆس، بە ئەڵمانی: Skopostheorie, بیردۆزەیەکە لە بواری تەرجەمەناسیدا «سکۆپۆس»، کە دەکاتەوە «مەبەست»، بە شاخاڵی بڕیاردەر دەزانێت بۆ هەڵبژاردنی ستراتیژی تەرجەمەکردن.
Theocracy
تێئۆکراسی + یەزدانپەرستی