تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مافی دەرە ــ سنووریی
حقوق برون مرزی
مافی دەرە ــ سنووریی
بەو مافانە دەگوترێ کە وەڵاتێک بە کەسانێکی بیانی تایبەت کە لەو وەڵاتەدا دەژین دەیبەخشێت. بەپێی ئەم مافانە ئەگەر بێتوو ئەو کەسانە تاوانێک ئەنجام بدەن، ئەوا دادگەکانی ئەو وەڵاتە ناتوانن دادگەییان بکەن. هەڵبەت ئەم ڕێسایە باڵیۆز و نوێنەرانی سیاسی دەوڵەتەکان دەگرێتەوە و کەسانی ئاسایی ناگرێتەوە. ئەم مافانە پاراستنی ئەم جۆرە کەسانە و خێزانەکانیان دەگرێتەوە. لە سەدەی نۆزدەهەم دەوڵەتە داگیرکەرەکان لەم ڕێسایە کەڵکی نابەجێیان وەرگرت و بە ناوی کاپیتۆلاسیۆن ئەم مافانەیان بۆ هەموو هاووەڵاتیانی خۆیان مسۆگەر کرد و بەسەر دەوڵەتانی لاواز دەیانسەپاند.
مالاڤایی
خداحافظی
مالکەیی
ماندوویی
خستگی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ماندوویی
سەرچاوە: نالی
مانیی
وێنە و نەخشکێشێکی بەناوبانگی ئێرانیی بووە. ئیددیعای پێغەمبەریشی کردووە. لەسەردەمی بەهرامی یەکەمی ساسانیدا بە شێوەیەکی دڕندانە کوشتیان، پێستیان گروو و پڕیان کرد لە کا و لە بەردەرگای شاری جوندیشاپووردا هەڵیانواسیی تا خەڵک سەیری بکەن..

(مانیی)  نیەتی قووەتی تەصویری برۆی تۆ
ئەم قەوسە بە دەستی موتەنەففیس نەکشاوە
ماهیی
شاخێکە لووس و مەیلەو خوار بێت٬ بە دەسکی خەنجەرانیش دەڵێن کە سپی بێ٬ جوورە ئێسکێکە دەکرێتە دەسکی خەنجەران. ماهۆن.
ماهیی دەشت
محالێکی گەورەیە لە خاکی ئەردەلاندایە چەندیین هۆزی تێدایە
ماهیی زەرد
(جا.):قووڵایی قەدی شاخانە
ماولۆیی
هۆزێکی کوردە کەوتوونەتە نێوانی گەردی و خۆشناوان
سەرچاوە: نالی
ماویی
شینی کاڵ، ئاسمانیی.

هەتا شەققەی فەلەک نەبوە بە کافووریی کفن، هەستە
کە ئەمشەو فرصەتە، هێشتا فەلەک ماویی، ئەتۆش ماوی
ماویی
(بار.):بەرازی مێ٬ مالۆس
ماڵاوایی
خداحافظی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ماڵاوایی
وتنی (ماڵت ئاوابێ) لەلایەن یەکێکەوە کە لەلات بێ و بڕوا
ماڵداریی
ئابۆریی٬ وەرام٬ پاشەکەوت٬ دەوڵەمەندیی٬ گردوواری٬ گردوکۆ