تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆخین
تَنَحنُح
کۆخین
کۆکین٬ قڵخین٬ کووخیان٬ قۆزین٬ ققین
کۆدقەلین
بەودم، شووم، پێوقەدەم شەڕ
کۆرین
(باک.): بۆڕاندنی ووڵاخانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کۆزانین
مەجمەعی عیلمی
کۆزانین
کۆڕی زانیاری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کۆشین
کۆشین
کوشیدن، جَخیدن، چَخیدن، چَغیدن، تلاش کردن، دستو پاکردن
کۆشین
هەوڵ دان، تەلاش کردن، دەسوپاکردن، پەلەکوتێ، پەلە قاژێ، پەل وەشانن، کۆشس کردن [تێکۆشان]
کۆشین
سَعی، جَهد، کَهد، کَدح، فَشق، جِدّ، قَصر، قُصار، قُصاری، اِهتِمام، طَلَب
کۆشین
کۆشان٬ تێکۆشین٬ هەوڵدان٬ تەقەلادان٬ خەباتکردن٬ زۆر تێکۆشین:حەشرکردن
کۆلین
(خۆ.ڕەوا.):خەشیو٬ سەوەشیر٬ (ڕەوا.گەر.): مرازی کەوچکە کۆڵینییە
کۆمین تانگ
کۆمین تانگ، ناوی پارتی نیشتمانی گەلی چین بوو کە لە ساڵی 1911 لە لایەن سون یات سون، دامەزرا تا بە دژی زوڵم و زۆری دەسەڵاتدارانی تاکڕەو و کۆڵۆنیالیستی وەڵاتی چین خەبات بکات. پاش ماوەیەک بە هۆی چالاکییەکانی ئەم حیزبە، ڕژێمی پادشایی منچۆ ڕووخا و حکوومەتی کۆماری چین لەو وەڵاتەدا بنیاد نرا. پاش مردنی سون یات سون، لە ساڵی 1925، چیانگ کای شک، ڕێبەرایەتی حیزبەکەی بەدەستەوە گرت و لە ڕواڵەتدا حکوومەتێکی نوێی بە ناوی کۆماری دیموکراتیکی چین پێکهێنا و پاشان زەمینەی بۆ سەرۆک کۆماریی خۆی خۆش کرد و کەوتە دژایەتی کردن لەگەڵ کۆمۆنیستەکان. چیانگ کای شک، حیزبەکەی کردە باڵێکی ڕاستڕەو و لە ڕووی سەربازییەوە بەهێزی کرد و لە ساڵانی 1937 تا 1945، بە دژی ژاپۆنییەکان کەوتە جەنگەوە و لە گەرمەی جەنگی دووهەمی جیهانیدا ڕێبەرایەتی حیزبی کۆمین تانگ و حکوومەتی چینی لە ئەستۆدا بوو. بەڵام لە ساڵی 1948 لە بەرانبەر حیزبی کۆمۆنیستدا شکا و بە ناچار لەگەڵ ژمارەیەک لە هێزەکانی بەرەو دوورگەی تایوان (فورموز) پاشەکشەی کرد و لەوێ حکوومەتی نیشتمانی چین (تایوان)ی دامەزراند. چیانگ کای شک، هەمیشە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ڕۆژێک دێت هێرش بکاتەوە سەر چین. کێشەی نێوان تایوان و چین هەتا نووکەش هەر بەردەوامە و دەوڵەتی چین هەمیشە تایوان بە بەشێک لە خاکی وەڵاتەکەی دەزانێ و هەتا ئێستاش بە شێوەیەکی ڕەسمی دانی پێدا نەناوە. ئەم مەسەلە بۆتە هۆی کێشە لە نێوان پێوەندییەکانی وەڵاتی چین لەگەڵ وەڵاتێکی بەهێزی وەک ئەمریکا. بۆیە لە ساڵی 2009 کاتێک ئەمریکا چەک و تفاقی جەنگی فرۆشت بە تایوان، چین ڕووی لەم وەڵاتە گرژ کرد و کەوتە هەڕەشە لەمەڕ دەوامەی پێوەندییەکانیان.