تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شیلەجۆ
شیرەجۆ، جۆشیره، کاتێکه جۆ شیرەکەی ڕەق بووبێ نزیکی گەیشتن و درەو کردنی هاتبێ.
شیلەشووانانه
گیایەکه.
شیلەمار
نوعی مار
شیلەوگەرم
شیرەو گەرم. شلەمەنیەکه نەزۆر گەرم بێ.
شیلەپانه
(دزه.) گیایەکه وەکا ڕووشی دەچێ لەنێو برنجی شین دەبێ بەقەد چەڵتووکیش بڵند دەبێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شیلەپە
سنگێکە دەکرێ بەکونی (لاجامە) و (عەرەبانە)دا بۆ توند کردنیان لە یەک
شیلەپە (موک.)
مرازێکی جووتییه، بەڕووله.
شیلەک
تفەزەوینە
خۆ بە جۆرێ تایبەتی شاندان
شەقیله
پارچه چەرمێکه ژنان بەلای راستی خۆیانیانەوە دەگرن تا تەشی لەسەر بابدەن تا جلەکەیان نەدڕێ و هەم تەشیەکەش باش بخولێتەوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شەقیلە
پارچە چەرمێکە ژنان دەیگرن بەلای ڕاستیانەوە بۆ ئەوەی تەشی لەسەر با بدەن تا کاڵایان نەدرێ و باش بخولێتەوە
شەقیلە
چرمی که برای تاب دادن «ته شی» یعنی دکلان به طرف پای راست آویزند
شەقیلە
چەرمێکە بۆ تەشی سوڕدان هەڵیدەواسن بە لای پێی ڕاستدا]