تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جیاکردنەوە
جیاکردنەوەی هێزەکان
جیاکردنەوەی هێزەکان
Separation of powers
جیاکردنەوەی هێزەکان
ئەم زاراوە دەلالەت دەکا بە سەر دابەشکردنی دەسەڵات لە بەینی دەزگە جۆراوجۆرەکانی حکوومەت کە لە ئەنجامدا هەر دەزگەیەک خۆی بە ئەرک و تەوزیمێکی جیاوازەوە سەرقاڵ دەکا و لەم بەستێنەشدا کەمتاکورتێک بەشێوەیەکی سەربەخۆ لە دەزگەکانی دیکە ئیش دەکات. لە ڕاستیدا ئەم بیرۆکە بۆ بەرگریکردن لە دەسەڵاتی زۆرداری و ملهوڕیی ئاڕاستە کراوە، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی حکوومەت لە شوێنێکدا چەق نەبەستێ و کۆ نەبێتەوە. سەرچاوەی ئەم بیرۆکە ئەگاتەوە بۆ ئەرەستوو بەڵام بە شێوەی نوێ و ئەمێستایی ئەگەڕێتەوە بۆ فەیلەسوفانی سیاسی سەدەکانی 17و18ی ئەورووپا، بە تایبەت «جۆن لاک» لە بەریتانیا و مۆنتسکیڤ لە فەرەنسە. نەریتی هەڵوەشاندنی هێزەکان لە حکوومەتدا بە سێ هێزی ڕاپەڕاندن، یاسادانان و دادوەری بووە.
لەم بارەوە شرۆڤە و پرسی جیاوز لە ئارادایە کە بریتین لە: ئەو ئەرک و تەوزیمانەی کە ئەبێ بە وردی لێک جیا بکرێنەوە کامانەن؟ ڕادەی سەربەخۆیی پێویست چەندەیە؟ تا چ ڕادەیەک چاودێری دەزگەکان بە سەر کاری یەکتردا ئەگونجێت؟ و ئەم بابەتەش کە ئایا دەرەئەنجامی جیاکردنەوەی هێزەکان، هاوتەرازیی دەزگە جیاوازەکان دابین دەکات؟
بنەمای جیاکردنەوەی هێزەکان، بۆ یەکەم جار بە لەبەر چاوگرتنی بیرۆکەی مۆنتسکیڤ لە دەستووری بنچینەیی ئەمریکادا هاتە ئاراوە. ئەم دەستوورە هێزی ڕاپەڕاندنی سپاردە سەرکۆمار و هێزی یاسادانانیشی بە کۆنگرێس بەخشی. دوای شۆڕشی فەرەنسە و بە لەبەرچاوگرتنی دەستووری بنچینەیی ئەمریکا، ئەم بنەڕەتە لە دەستووری فەرەنسەشدا پەسندکرا و ئینجا ئەم فیکرە زۆربەی وەڵاتانی دیکەی جیهانی گرتەوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جیایی
بوونی دوو شت بەجیا
جیایی
فُنور، فَروَر، جدایی، دوری، تاکی، تَکی، کنار.
جیایی
دووری، تاکی، تەوفیر. [جودایی، جیاوازی]
جیایی
غَیرِیَّة، مُغایَرَة، فَرق، فُرقة، فراق، اِفتراق، مُفارقة، فصل، اِنفِصال، تَباعُد، تَفاوُت، بَینونَة، اِستِثنلء، هِجران.
جیایی
جُدایی
جیایی
جودایی، لێک دوورکەوتن
جیایی(هەورا)
جودایی، جیاوازی، جووایەزی
جیکنەکریاگ
جیکە نەکریاک
فلخوره، فَلخیده، فَخمیده، فَرخَمیده، فَلخَمیده، پَنبه شده.
جیکە نەکریاک
شیکراوە}
جیکە نەکریاک
مَحلوج.
جیکەنەکریاگ
چیکەنەکراوە
جێگەخاڵیانه
جێگەخاڵیانه
دیاریەک که پاش سەفەر کردنی کەسێک دەیبەن بۆ ماڵی کەسوکاری.