تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵەتەکێویلە
[١[- ئاڵەت + = ٣- ئە/ ٢+ کێو + ئیلە]]
گیایەکە، زیاتر لەدەم جۆگە و ڕووباران دەڕوێ، گەڵای وەکوو گەڵای «شەدانە» وایە و گوڵی مۆرە و بە هێشوو، تامی توند و تیژە وەکوو ئاڵەت، بۆنی توندە.
ئاڵەتەکێویلە
گیایەکی تیژو توندی بۆندارە
ئاڵەفەڕەنگە
[ [= فەرەنسی: ئالافرانک ــ بە شێوەی فەرەنگی]]
«ستـ.» «مکـ.، کئێر.» ١- کەسێکی خۆی وەکوو فەڕەنگیان لێکردبێ، وەکوو ئەوان جل دە بەرکا و بژی و هەستان و ڕۆنیشتنی وەک ئەوان بێ. ٢- هەر شتێک یا کارێکی شێوەی فەڕەنگی هەبێ: جلی ئاڵە فەرەنگەی دەبەرکردووە. سەری ئاڵە فەرەنگە کردووە. * «کعر.» ئەلمۆدە. «کئێر.» فەڕەنگی مەعاف «= فەرەنگی مەئاب».
ئاڵەم
[ [= عا.: عالەم]]
«نا.» تمـ: عالەم □ «بەرز بوو بە ئاڵەم ساز بەدنامی» «دوشمن باوەران پێش شادکامی» «خانا ــ ٢٣٠»
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵەکۆک
ئاڵەکۆک
جۆرێ ئەسپنگی تووکنە بنکێکی هەیە لە جۆزەرداندا دەری دێنن و دەیخۆن: دیاری شوانە وێلە ئاڵەکۆکە
ئاڵەکۆک
«نتـ.» گیایەکی بەهاریە، هەر زوو لە پەنا ڕنوە بەفران سەردەردێنێ، لە شنگ دەچێ، بەڵام گەڵای پانترە و تووکن، بستێک بەرز دەبێتەوە، گوڵێکی زەردی هەیە، ڕەگی کەم لە زەوی دەچێتە خوار، بنێکی خڕی هەیە دەخورێ. تێبــ. ــ لە فۆلکلۆری کوردیدا لە زمان بەفرەوە ئاوا بە ئاڵەکۆک کوتراوە: «ئاڵەکۆکە پرچنە، چۆڕ چۆڕەم کەوتە بنە، چبکەم لەو ماڵ و ژنە.» * ئاڵەقۆق، هەڵەکۆک.
ئاڵەکۆک
هەڵەکۆک، (با) ئاڵیکۆک،(کۆ) پیشۆک، (بڵ) ئاڵیقۆق،(هەورا) هاڵەکۆک،(هەو) پرچۆکە، قسزبەلە، گیایەکە وەکوو ئەسپنگی وایە و بۆ ڕەوانی زۆر پڕسوودە
ئاڵەکۆکەڕیخنە
شەڵوار بەکۆڵ، ڕخە، شەلەمە، گیایەکی بەهارییەو بۆ ڕەوانی زۆر باشە
ئاڵەکە
نەخۆشیەکی چاوە، تەراخوم
ئیشاڵەکە
سووێندت بەتاڵ بێ، یەکێک کە سووێندێ بخوات و کەسێکی تریش بیەوێ، کە سووێندەکەی بەتاڵ بێ دەڵێ: ئیشاڵەکە
ئیشکە کەڵەک
[[ئیشک + ئە + کەڵەک]]
(نت.) دیواری بەرد، کە بەردەکان چین چین لە سەریەک داندرابن بێ ئەوەی قوڕیان لە بەیندا بێ. بەردەمی ئەشکەوتەکەی (خلەگەر)مان بە ئیشکە کەڵەک هەڵچنی.
ئینترپۆل (ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوانباران)
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی 1923 بەمەبەستی بەرگریکردن لە تاوان و سووکەتاوانی یاسای گشتی و سزادان و ڕادەستی تاوانباران لە شاری ڤییەنا (نەمسا) دامەزرێوە و ئێستە پتر لە 176 وەڵات بوونەتە ئەندامی ڕێکخراو. بەگشتی ئامانجی ئەم ڕێکخراوە بریتییە لە: پتەوکردنی پێوەندی ڕاستەوخۆی مەقاماتی پۆلیسی وەڵاتانی جیهان بەیەکتر، کۆجێکردنی زانیاری پێوەندیدار بە تاوانبارانی نێودەوڵەتی و هەنگاونانی تەکنیکی لەمەڕ تاوانەکانی یاسای گشتی، جگە لەو بابەتانەی کە لایەنی سیاسی یان ئایینی یان ڕەگەزییان هەبێت. ناوەندی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوانباران، لە ساڵی 1989 لە شاری پاریسەوە گواستراوەتەوە بۆ شاری لییۆن لە فەرەنسا.
ئینترپۆل (ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوانباران)
سازمان بین المللی پلیس جنایی (اینترپل)