تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕێکخراوەی ڕزگاریخوازی
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی 1964بەمەبەستی یەکخستنی گرووپە فەلەستینیە ئاوارەکان لە بەرەیەکی یەکگرتوودا بۆ تێکشکانی دەسەڵاتی زایۆنیستەکان و ستاندنەوەی ناوچە داگیرکراوەکان دامەزراوە و تەواوی وەڵاتانی عەرەب و وەڵاتانی دوژمنی ئیسراییل، ئەم ڕێکخراوە بە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی فەلەستین دەزانن. ڕێکخراو، یاسر عەرەفات بە سەرۆکی خۆی هەڵدەبژێرێ کە ئەودەم سەرۆکی گەورەترین ڕێکخراوی سیاسی فەلەستینیەکان بوو (بڕوانە ئەلفەتح) . سەرۆکی ڕێکخراو لە کۆنفرانسەکانی وەڵاتانی عەرەب، هاوشانی ڕێبەرانی ئەم دەوڵەتانە بەشداری دەکات. تا ساڵی 1970 ناوەندی ڕێکخراوەکە لە ئەردەن بوو بەڵام بەهۆی ئەو پێکادانە خوێناوییەی کە لە سێپتەمبەری ئەو ساڵە لەنێوان سوپای ئەو وەڵاتە و چەکدارانی فەلەستینی ڕوویدا، فەلەستینیەکان قەڵاچۆکران و ڕێکخراو، ناوەندی چالاکییەکانی خۆی گواستەوە بۆ سووریا و لوبنان.
ساڵی 1982 بەهۆی زەبر و زۆری هێزەکانی ئیسرایل بۆ بنکەکانی ڕێکخراوەکە لە لوبنان، ڕێکخراو ناچار بوو ناوەندی چالاکییەکانی خۆی بگوازێتەوە بۆ تونس. لە ساڵی 1988 ڕێکخراوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین، دەوڵەتی فەلەستینی لە تاراوگە دامەزراند و یاسر عەرەفات بە سەرۆکی ئەم دەوڵەتە هەڵبژێردرا و لە لایەن پەنجا دەوڵەتی ئەو کاتە بە ڕەسمی ناسرا. (بڕوانە: دەوڵەتی تاراوگە)
دوابەدوای دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی نێوان عەرەب و ئیسراییل و ڕێککەوتننامەی ئاشتی مەدرید، دەوڵەتی فەلەستین بارەگاکەی خۆی گواستەوە بۆ کەرتی غەزە لە خاکی فەلەستین و لە هەڵبژاردنێکی گشتی لە ساڵی 1996، جاڕێکی دیکە یاسر عەرەفات بە سەروکی دەوڵەتی فەلەستینی هەڵبژێردرا. لە یانزەی نۆڤەمبەری 2004 یاسر عەرەفات کۆچی دوایی کرد و سەرۆکایەتی حکوومەتی فەلەستینی لە 9/1/2005 سپێردرایە مەحموود عەبباس ناسراو بە ئەبوومازن. بەڵام بەهۆی ناکارا بوونی ئەم حکوومەتە (بە ڕێبەرایەتی ئەلفەتح) و نادیاربوونی مافەکان و چارەنووسی فەلەستینیەکان و پەککەوتنی ئابووری لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی 15/1/ 2006 ڕێکخراوەی حەماس* (بزاڤی خۆڕاگری ئیسلامی) توانی لەسەرجەم 132 کورسی 72 کورسی بباتەوە و بەم جۆرە دەوڵەتی نوێی فەلەستینیەکان دابمەزرێنێ. دوابەدوای سەرکەوتنی حەماس، ئیسراییل و وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یارمەتییەکانی خۆیان بۆ خەڵکی فەلەستین ڕاوەستاند و ئیسراییل بۆ پێوەندیگرتن لەگەڵ حکوومەتی فەلەستینی سێ مەرجی دیاری کرد کە بریتی بوون لە:
ـــ دەبێ حەماس لقی چەکداری خۆی لە چەک داماڵێ.
ـــ مادەی «لەناوبردنی ئیسراییل» لە پلاتفۆرمی حەماسدا نەمێنێ.
ـــ هەموو ڕێککەوتنەکانی نێوان حکوومەتی فەلەستینی و ئیسراییل بەهەند بگیرێت.
ڕەنگاره
(کۆ.، خۆ.): باڵندەیێکی زەرد و کەسکە بەقەدێم ڕێشۆڵەیه کیه بەڵان باریکترە و مێش هەنگووینی دەخووا و هەموو جوورە مێشێکی تریش
ژینگاری
زیندەگانی٬ ژیانی بە کۆمەڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ژەنگاری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ژەنگاری
جۆرێکە لە هەنجیر (با)
ژەنگاری
جۆرێ هەنجیر
بەڕەنگی ژەنگار
خەڵکی وڵاتی ژەنگار
ژەنگاری
دانیشتووی ژەنگار.جوورە هەنجیرێکی باشە.
گارکەگارک(کە.)
گارگار.
گارگارۆ
لانهٔ در درخت حک شده
گارگارۆ
هێلانەی لەدار کوڵدراو
گارگارە (کە.)
بڕبڕەی پشتی.
گارەگارکردن
گاڵەگاڵی منداڵی ساوا٬ شەڕەقسە٬ دەمەقاڵە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
یادگاری
بوونی شتێک لای یەکێک بەیادگار
بگار
[[؟]]
«نا.»، «سن.» تم: بوار، تێبــ.- بەلای منەوه ئەم وشەیه به شێوەیەکی کۆنتری «بوار» ه.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دل افگار
[ص. مر ]
(دیل ئەفگار - dil efgar)
دلبرین، دل بەخەم.
ئادگار
خەسڵەت، تایبەتمەنمدیی، نیشانەی جوداکەرەوە.
ئازگار
تەواو، بەشوێن یەکدا بێ بڕانەوە و نێوان: دوو ساڵی ئازگار لە زیندان بووم
ئافەریدگار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئامۆژگار
کەسێکە کە ئامۆژگاری یەکێک بکات
ئامۆژگار
اندرزگو
ئامۆژگار
ڕامشگەر، مۆژیار، بەردەڤک، پەنددادەر، ئامۆژیار، مۆچیار، ئامۆژار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێجگار
وتەیەکە بەکار دێنرێ بۆ زۆریی شتێک
ئێجگار
زۆر و زەمەند، فرەفرە، گەلەک، زێدە، یەکجار: ئێجگار زۆر باشم
ئێجگار
(بنت.) ١- زۆر، بێ ئەندازە. ٢- تا ئەم ڕادەیە. ((حەلوای گەزۆ ئەبارێ)) ((ئێجگار لێوی خاڵداری)) (پیرەمێرد-١٦٢). بێ قەزا بی ئێجگار واش نا. تێبــ.- ئەم وشەیە ئەسڵی خۆی لە [یەک، یێک + جار] پێکهاتووە، جیرانەتی (ج) دەنگی (ک)ی کردووە بە (گ) و بۆتە (ئیگجار) کە لە هەندێ شوێنی کوردستان هەر ئەمەیان دەبێژرێ، بەڵام چونکوو دەنگی (گ) لە پێش (ج)ەوە قورسە، بەرەبەرە ئەم دوو دەنگە جێ گۆڕکێیان کردووە و ئەم وشەیە پەیدا بووە. * ئێگجار، ییگجار، یێگجار، یەجگار.
ئێجگار
بڕوانە: ئێگجار
سەرچاوە: نالی
ئەفگار
بریندار و ماندوو و شەکەت.

حیکمه تی تۆ مولهەمه، هەم قەدەمت مەرحەمە
موستەحەقی مەرهەمه سینەیی ئەفگاری من
ئەنگار
ئەنگار
شماردن. [دانان، گری]