تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بالۆکە
[[بال (؟)+ ئۆكە]]
(نت.)، (مک.) زیپکەیەکی بچوکی ڕەقە لە دەست و پل و جێگای تری لەشی ئینسان دێت. (تێبــ.- ١) کەرتی (بال) لەم وشەیەدا بەلای منەوە(بەل) ـه کە بە مانای (قیت) هاتووە. (ب) لە ناو کوردەواریدا وا قاو بووە کە هەر کەسێ دەستی وە (بوق)کەوێ یا (بوق) وە جێگایەکی لەشی بکەوێت، بالۆ کەی لێدێ.) بۆ چار کردنی بالۆکە چەند شێوەیەک لەکوردستان باو بوو: ١-حەوت دەنکە گەنم و حەوت کڵۆ (خوێ) یان دهەێنا و حەوت (قل هواللە) یان بەسەردا دەخوێند دەپەڕۆیەکانەوە دەپێچا و لە شوێنێکی شەدار دەیان خستە ژێر خاکەوە، دەگوترا هەر دە مایە کی ئەو گەنم و خوێیە ڕزین بالۆکە کەش هەڵد ەوەرێ. ٢-گیایەکی ساقەت ئەستوورە لە کوردستان هەیە (تیرۆک) یا (دار بالۆکە) ی پێدەڵێن، ئەو کەسەی بالۆکەی لێ هاتبا دەچوو پەلێکی ئەو گیایەی بادەدا و وەلایان وا بوو بەم کارە بالۆکەکەی ئیشک دەبێ.٣ - بە جەوهەری گۆگرد (ئەسید سولفوریک = حامز کبریتیک) دەیان سووتاند. * (سیم.) بالوکە. (بک بالۆک. سن) بالۆک.
بالۆکە
(نت.) ١-(سیم.) تم: بالۆکە. ٢-(مک.) بالۆکەیە لە شوێنی بێ تووکی یەکسمان دێت.
بالۆکە
گرێیەکی گچکەیە لە لەشی مرۆڤاندا پەیدا دەبێ
بالۆکە
بانووچکە
هەورەبان، بانی زۆر چکۆڵەیە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بانکە
[رو ]
(بانکە - banke)
دەفرێکێ شووشەی دەم پەلە بۆ شیرینی و نوقڵ یان ئاجیل و چەرەسات.
بانۆکە(باک)
پارچە زەویێکی کوتراوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باوکە
چۆلەکەی نێر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باوکە
وتەیەکە لە ڕووی خۆشەویستییەوە بەیەکێک دەوترێ
باوکە
پرنده نر هنگامی که جوجه داشته باشد
کلمه خطاب به پدر
باوکە
نێرەی باڵدار کاتێ جووجەڵەی هەیە
بانگ کردنی باب: باوکە! کەوشم بۆ بکڕە
باوکە
پاساری، چۆلەکەی نێرە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باویلکە
باویلکە
گل قاصدک، قاصدک
باویلکە
پشیلە پایزە، گیایەکە تۆکەی سپی و سووک و گرژە پایزان با بڵاوی دەکاتەوە، بایلکە، شەلەمین کەرە
باویلکە
بڕوانە: باویلێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باپوسکە
خۆڵەمێشی کاغەزی سووتاو کە با بیبا