تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگرۆچکە
[[ئاگر + ئووچکە]]
«نتـ.» ئاگری پچووک، ئاگرێکی مناڵان بە پووش و پەڵاش و چڕوچیلکە دەیکەنەوە. * ئاگرۆکە، ئاورۆچکە.
ئاگرۆچکە
ئاوورە، ئاگری بچووک و کز. ئاگرۆچکەی منداڵان، گەمەیەکە
ئاگرۆکە
جوورە برینێکی ئاوداری منداڵانە لە ڕوو پەیدا دەبێ، (هەورا) ئاوورە، ئایزەقوڵە، واز. ئاگرۆشکەی منداڵان
ئاگرەکە
نگا: ئاگرە
ئاگرەکە
[[ئاگر+ ١- ئەک/ ١ ـ ە ــ ئە/ ١]]
«نتـ»، «هلـ.» تمـ: ئاگرە/١.
ئاگرەکە(دەر)
شەرا، گرەیێکە بدات لە مەرەزەو لەناوی ببات
ئاگڕۆکە
[[ئاگر + ئۆکە]]
«نتـ.» تمـ: ئاگرۆچکە.
ئاڵەکە
نەخۆشیەکی چاوە، تەراخوم
ئولکە
پاشگری چوک نیشاندان: گردولکە
ئوولکە
«پبـ.» دەگەڵ «ناو» تەرکیب دەبێ و چکۆڵەیی پێ دەبەخشێ.: جاشوولکە، قاشوولکە، ماسوولکە.
ئوولەکە
«پبـ.» بە دوای ناوانەوە دەلکێ و پچووکیان دەکاتەوە.
ئووچکە
«پبـ.» بە دوای «ناو» ەوە دەلکێ و بچووک بوونەوەی پێشان دەدا: جووچکە، خانووچکە، قاپووچکە.
ئووکە
«پبـ.» بە دوای ناو یا سفەتەوە دەنووسێ و ناو یا سفەتێکی تازەی لێ دروست دەکا، کە ڕەنگی پچووکی لێدراوە.: ئەوەندووکە ئێرووکە، بالووکە، درێژووکە، دێوەڵووکە، سێوەڵووکە، گێژەڵووکە، هۆوەندووکە.