تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێشکەوتن
پێشڤەچوون، کەتن پێش
پێشکەوتنخوازی
بە مانای بڕواهێنان بە گۆڕان و بووژانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی مرۆڤە. ئەم بڕوایە هەمیشە یەکێک بووە لە بنەماکانی ئایدیۆلۆجی لیبراڵ و چەپ بۆ پێکهێنانی سیستەمێکی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی باشتر و کارامە. بەم بۆنەوە لەم بەرەدا ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە و ڕیفۆرمخوازانە سەریان هەڵداوە کە خوازیاری لەناوچوونی ئەو تەگەرە سیاسییانە بوون کە لەبەردەم گەیشتن بە سیستەمی باشتر و عەداڵەتخواز و «خۆشبەختی هەمووان»، ڕێگر بوون.
پێشکەوتنخوازەکان، بە دوو تاقم دابەش دەکرێن: یەکەم، ئەوانەی کە پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی لە ڕوانگەی دیموکراسی*و یەکسانی ئابووری لە ڕوانگەی ئەخلاقییەوە، بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی یەکسان بە پێویست ئەزانن. دووهەم، ئەوانەی کە گەیشتن بە یۆتۆپیا*ی برایەتی و یەکسانی، بە جەوهەری یاسای سروشت و مێژوو دەزانن. مارکسییەکان، توندڕەوترین و شەیداترین پێشکەوتنخوازەکان لە ئەژمار دێن.
چەمکی«پێشکەوتن» ئەمڕۆکە بۆتە یەکێک لە بەها سەرەکییەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و زۆربەی وەڵاتانی جیهانی سێهەم کە خۆیان بە شۆڕشگێڕ دەزانن، بۆ«پێشکەوتن» هەوڵیان داوە. پێشکەوتن خوازەکان کە هەمیشە ئێستە و ئایندە لە ڕابردوو بە باشتر ئەزانن، لە بەرانبەر هەر چەشنە ڕابردووخوازییەک دژایەتی ئەکەن و دژبەرانی خۆیان بە «کۆنەپەرستی» * تاوانبار دەکەن.
مەرجەکانی پێویست بۆ پەرەپێدان بە بیرۆکەی پێشکەوتنی مرۆڤ بریتییە لە:
1) مەحفکردنەوەی ئەفسانەی سەدەکانی ناوەڕاست، چونکە پێی وایە دنیا لە داهاتوویەکی نەزۆر دووردا کۆتایی پێ دێت.
2) جێماوەکانی ڕێنسانس و شۆڕشی زانستیانە و کاردانەوەی لەسەر باوەڕی مرۆڤ بەوەیکە لۆجیک و ژیربێژی جیهانگیر ببێت.
3) بەهێزبوونی ئەم باوەڕە کە ئەندێشەی مرۆڤ هەر دێت و بەرەو ژیری و لۆژیکی بوونی زیاتر دەڕوات.
پێشکەوتنخوازی
پیشرفت خواهی ترقی خواهی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێشکەوتوو
کەسێکە چووبێتە پێشەوە
پێشکەوتوو
پێشکەوتی، پێشکەفتی
پێشکەپی
هاوکار، هاوپیشەیی، تاسب، چاولێکەر
پێشکەپیتی
هاوکاری، هاوپیشەیی، تاسبی
پێنەکەییک
نارسیده، بچه. (نابالغ)
پێنەکەییک
مناڵ. [پێنه گەیشتوو (ناباڵغ)]
پێنەکەییک
صَبِيَ، (صَبِیَّة) طِفل، غَیر بالغ.
سەرچاوە: نالی
پێچ و شکەن
لوول و تێکشکاوە. چەمیوە و ئەڵقە و ئەڵقە.

ئەو سیلسیلە وا میشگی خەتا نێوی براوە،
پڕ پێچ و شکەن، خەم بە خەم و، حەڵقە کراوە،
پێڕۆکەڵە
منداڵێکە تازە پێی هەڵگرتبێ
پێڕەوکەڵە
پێڕۆکەڵە، منداڵێکە تازە پێی هەڵگرتبێ
پێکەر
هەڵایسێن، ئاگر داگیرسێن
ناجارکەر، کار پێکەر، فەرماندە
پێکەر
ئەو کەسە یان ئەو شتەیە، کە کارەکە دەکات
پێکەفتن
ساختن، خوب¬بودن، خوب¬آمدن. (ساختن دوا به مریض.)