تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ترکەڕەشە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
توورەکەڕێژ
گردێکە لە گڵ کە بەکۆڵی مەردووم دروست کرابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
توورەکەڕێژ
گردێکە لە گڵ کە بەکۆڵی مەردووم دروست کرابێ
توورەکەڕێژ
گردێکە لە گڵ و خۆڵ، کە بە کۆڵی مرۆڤان دروستکرابێ بەبێگار._ی: کاری توورەکە ڕێژکردن
تووکەڕک(خۆ)
خاکەڕۆ(هەورا.کە.)
پاشەرۆک.(کە.هەر.)-ی خەرمان:ماڵینەوەی بنخەرمان،کۆکردنەوەی بن خرمانە لەپاش هەڵگرتنی خەرمان.
دەسکەڕەشمە
هەوساری ئەسپ
زکەڕۆ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سکەڕۆ
سکەڕۆ(کە.)
زگەڕۆ٬ چاوبرسی٬ زگبرسی٬ سکدڕاو٬ زگدڕاو.
شلکەڕان
ووڵمەی ڕان.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مریشکەڕەشە
جۆرە مەلێکی ڕەشە لە ڕیشۆڵە زلترە و گۆشتی دەخورێ
مریشکەڕەشە
مامری سیا
باڵدارێکی کێوییە
برێتی لە سورەتێکی گچکەی قورعان: کۆرەکەم تا مریشکە ڕەشەی خوێندوە
مریشکەڕەشە
(بابا.): باڵندەیەکە لە ڕیشۆڵە گەورەترە
مەشکەڕان
قوڵتەی ڕان٬ شلکەی ڕان
مەلکەڕیی
تیرەیەکە لە کوردەکانی ئێرانی لە هۆزی سویسنی