تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کورەک لەغاو
زوانە [زمانەی لغاو]
کورەک لەغاو
شَکیمَه، فاسُ اللُجام
کورەکەڵ
نێری یە کێوییه٬ کە پێی نابێتە دوو یا سێ ساڵی یەوە
کورەگەمەر
(باک.): مەڕێکە گووێ ی بڕابێ و ڕەنگی وەکوو بەڕووی بێ
کۆماری کوردستان (مەهاباد)
Mahabad republic
کۆماری کوردستان (مەهاباد)
جمهوری کردستان (مهاباد)
کۆماری کوردستان (مەهاباد)
لە شەڕی دووهەمی جیهانیدا ئەگەرچی ئێران بێلایەنی خۆی ڕاگەیاندبوو بەڵام لە لایەن بەریتانیا و ڕووسەکانەوە لە ئاگۆستی 1941، کەرتی ڕۆژاوای ئێران داگیر کرا. بەریتانیا، بۆ پاراستنی کەرتی ڕۆژهەڵاتی عێراق ناوچەی کرماشانی گرت و ڕووسەکانیش، ئازەرباییجانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بێجگە لە شارەکانی مەهاباد و شنۆ و نەغەدەی داگیر کرد. لەم ناوەدا ناوچەی مەهاباد و سەقز، لە کۆنترۆڵی هیچ لایەنێک نەبوو. نەبوونی هیچ هێزێکی دەسەڵاتدار (تەنانەت ئێرانیش) لە ناوچەکەدا زەمینەی بۆ دامەزراندنی حکوومەتێکی خودموختار خۆش دەکرد.
ئەم دۆخە، لانیکەم تا کۆتایی شەڕی جیهانی دووهەم بەردەوام بوو. قازی محەمەد ساڵێک دوای دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە 22ی ژانوییەی 1946، لە مەیدانی چوارچرای مەهاباد، کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند. قازی محەمەد چەند ڕۆژ دواتر ئەنجومەنی وەزیرانی کۆمارییەکەی ڕاگەیاند کە پێکهاتبوو لە حاجی بابەشێخ، سەرەک وەزیر و 12 وەزیری دیکە.
کۆماری کوردستان و دەوڵەتی کوردی تەنیا 11 مانگی خایاند. هەر بۆیە لە ڕێکەوتی 17ی دێسەمبەری 1947، دوور لە پشتیوانی ڕووسەکان، هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی پاشایەتی هێرشیان کردە مەهاباد و شارەکانی دەوروبەر و کۆماری نوێباو ڕووخا. سەرەتای ژانوییەی 1947 دەوڵەتی ئێران دادگەیەکی سەربازی بۆ قازی محەمەد و براکەی و ئامۆزاکەی، سەدر و سەیف سازاند و لە ڕێکەوتی 23ی ئەو مانگە لە سێدارە دران و کۆماری کوردستان کۆتایی پێهات.
کۆریس کۆچیرا، مێژونووسی بەناوبانگ دەربارەی هۆی ڕووخانی کۆماری مەهاباد لە زمانی مەلا مستەفا بارزانییەوە دەنووسێت: «ئەوە کورد نەبوو کە لە هێزەکانی ئەرتەشی ئێران تووشی شکست بێت بەڵکوو ئەوە یەکیەتی سۆڤیەت بوو کە لە بەرانبەر ئەمریکا و بەریتانیادا شکستی خواردبوو!». لەو هۆکارانەی کە دەتوانێ ئەم بۆچوونە بسەلمێنێت، یەکەم، چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەرتەشی ڕووس بوو لە ئێران. دووهەم، قسەکانی باڵیۆزی ئەمریکا لە تاران کە گوتبووی، دەوڵەتی ئەمریکا لە یەکپارچەیی خاکی ئێران داکۆکی دەکات.
کۆمەڵەی ژ.کاف (ژیانەوەی کورد)
کومله ژ.کاف
کۆمەڵەی ژ.کاف (ژیانەوەی کورد)
Kurdish Rebirth Society
کۆمەڵەی ژ.کاف (ژیانەوەی کورد)
ئەم کۆمەڵە لە ڕێکەوتی 16/9/1942 (بەرانبەر بە 25ی خەرمانانی 1321ک.ه) لە شاری مەهاباد لە لایەن چەند کوردێکەوە بە مەبەستی برەوپێدانی بیروباوەڕی نەتەوایەتی لەناو جەماوەری کوردی دامەزرا. هەندێک لەو کەسانەی کە بەشدار بوون لەم ڕێکخستنەدا بریتین لە: ڕەحمان عەلەوی، محەمەدئەمین شەرەفی، محەمەد نانەوازادە، ڕەحمان زەبیحی، حوسێن فرووهەر (زەڕگەری)، عەبدوڕەحمان ئیمامی، قاسم قادری، میرعەبدولڵا داودی، ئەحمەد عیلمی، عەزیز زەندی، محەمەد یاهوو، میرحاج (کوردستانی عێراق) و قادر مودەڕسی. لە ماوەی شەش مانگدا ژمارەی ئەندامانی کۆمەڵە گەیشتە 100 کەس. هەموو کوردێک دەیتوانی لە کۆمەڵەدا ببتە ئەندام. هەرکەس ببوایە بە ئەندام، لە دیدارێکی نهێنی و بە ئامادەبوونی سێ کەس لە ئەندامانی دامەزرانەر، حەوت جار سوێندی بە قورئان دەخوارد کە بەم شەش خاڵەی خوارەوە وەفادار بمێنێت.
1ـــ بە نەتەوەی کورد خەیانەت نەکات.
2ـــ هەوڵ بدات بۆ ئۆتۆنۆمی کوردان.
3ـــ هیچ نهێنیەک نەدرکێنی چ بە زمان چ بە نووسین.
4ـــ تا دوایین ڕۆژی ژیانی هەر ئەندام بێت.
5ــــ هەموو پیاوێکی کورد بە برا و هەموو ژنێکی کورد بە خوشکی خۆی بزانێت.
6ـــ بێ ئیجازەی کۆمەڵە لە هیچ پارت و ڕێکخراوەیەکی دیکەدا نەبێتە ئەندام.
لە مانگی گوڵانی 1943 ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی بە ئامادەبوونی سەد کەس لە ئەندامانی کۆمەڵە، لە سەر کێوی خواپەرست، لە نزیک مەهاباد، هەڵبژێردران. بەڵام کەسێک بەناوی سەرۆک یا سکرتێر دیاری نەکرا بەڵکوو کۆمیتەیەکی سێ کەسی کە پێکهاتبوون لە ڕەحمانی زەبیحی، ڕەحمانی شەرەفکەندی (هەژار موکریانی) و محەمەد یاهوو، وەک دەستەی سەرۆکایەتی دەستنیشان کران. لە مانگی ڕەزبەری 1944 قازی محەمەد بوو بە ئەندامی کۆمەڵەی ژ.کاف. کۆمەڵە لەگەڵ حیزبی هیوا (کوردستانی باشوور) و خۆیبوون (کوردستانی باکوور) پێوەندی بووە و ڕۆڵێکی گرینگی هەبووە لە گەشەپێدانی هەستی نەتەوایەتی لە ناوچەکەدا. پاش دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێکەوتی 16/8/1945 بە سەرۆکایەتی قازی محەمەد و دامەزراندنی کۆماری کوردستان، کۆمەڵەی ژ.کاف لەناو ئەو حیزبەدا توایەوە.
کۆڕی زانیاری کورد
ئەنجومەنی زانیاری کورد
کەم و کورتی
گەبری کوردی (موک.)
جوورە گۆرانیەکی کوردییە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دکوراتور
[ا.ف ر ]
(دیکوراتور dikorator)
دیكورساز، دیکوریست.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دکوراسیون
[ا.فر ]
(دیکوراسیون - dikorasyan)
ڕازاندنەوەی دیکورات، کاری دیكورسازی.
ئەستوکوردە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
اسکورت
[فر - ا ]
(ئیسکورت - iskurt)
حیمایە، دەستەیەک سەربازی چەکدار بۆ موحافەزە یان رێز بە گەڵ کەسێک بکەون.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
اکوردئون
[ا ]
(ئاکوردیون - akurdion)
ئوکوردیۆن، ئامێرێکی مۆسیقایە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
باکورە
[ص - ع ]
(باکورە - bakure)
بکورسی(باک)
هەڵگرتەنی، شایانی خۆگری و دڵهەڵگرتن
تێکورانە(خۆ)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
جوشکورە
[ا. مر ]
(جوش کورە - cûşkûre)
کلیمیا.
داکورپین
(زا.):پۆشین٬ داپۆشین
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
داکورۆشتن
خواردن و وردکردنی شتی ڕەق بە ددان
داکورۆشتن
خوواردن و وورد کردنی چتی ڕەق بە ددانی٬ داکورۆژتن
داکورۆژتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
داکورۆژین
داکورۆژین
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دکوراژه
[ص. فر ]
(دیکوراژه - dikoraje)
نا ئومید.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دڵکورکان
ئارەزووکردنی شتێک و دڵ لێدان بۆی
دڵکورکان
ئارەزوو کردنی چتێک، دڵ لێدان بۆ چتێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دڵکورکیان
دڵکورکیان
دڵکورکان، هەوەسکردن