تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داکوتان
چەقانن، داچەقانن.[تێڕاکردن، دابردن(وەک داچەقاندنی بزمار.)]
داکوتان
غَرز، دَقَ، ضَرب، تَوزِئَة، اِرساء.
داکوتان
بەنهیم بەزەویدادان: مەزرەقەم داکوتا
سەرێک لە زەوی بردنە خوار: ئەو سنگەم داکوتا
لە بێژنگ دانی دەغڵ، داتەقانن
داکوتان
داقوتان٬ چەقاندن٬ کوتانی سینگ و ئیتر لەسەر زەوی و سەربان و تەختە و دیوار و ئیتر٬ بردنە خووارەوەی سینگ و بزمار و ئیتر بە شووێنێکیدا بە نهێم. لێدان٬ کوتان٬ تێکوتان٬ تەکدانی چتی تۆزاوی.دامەزران٬ کەوڵ و پوست بە جێگایەکی دادان. کوتانی گوڵی گەنم و ئیتر لە جیاتی گێرە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەستکوتان
دەستگێڕانی کوێر یا چاوساغ لە تاریکیدا
دەستکوتان
خۆنزیک کردنەوە،بەدەست لەچتێکی گەڕان لەتاریکیدا یا کووێرێک،بەدنمەکی،سپڵەیی،ناپاکی.
دەسکوتان
سنگ داکوتان
سنگ داقوتان
برێتی لە نەرۆیشتنی میوانی خوێنتاڵ: سنگی داکوتاوە هەر ناروا
سنگ لێکوتان
تووک لێ کردن، پێهەڵکاڵان ،لەسینگی خۆدان لەگەڵ نزا کردن لەیەکێک.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لیس تێکوتان
بریتییە لە زۆر هاتوچۆکردنی یەکێک بۆ شوێنێک
هاوڵەکوتان
آبلەکوبی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵکوتان
شوشتنی کاڵا بەگرمۆڵەیی و کوتانی بەسەر شتێکدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵکوتان
هەڵکوتانە سەر شتێک