تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕۆژەڕێ
ڕێگەی ڕۆژێک بە پیادەیی
ڕۆژەڕێ
ئەندازە و ماوە ڕێگایەکە،کە بە ڕۆژێکی ببڕڕێت.
ڕۆژەڤ
ئەجێندە. پلانی کاری کۆبوونەوە. ڕۆژەڤ شوێن، کات، بانگهێشتکراوان و تەوەرەی کۆبوونەوەکە لەخۆ دەگرێت.
ڕۆژەکی
ڕۆژکی، هۆزێکی کوردە
ڕۆژێک لە ڕۆژان
ڕۆژەڵات
ڕۆژەڵاتناس
ڕۆژهەڵاتناس،خۆرهەڵاتیەوان.
ڕۆژەڵاتناسی
ڕۆژهەڵاتناسی،خۆرهەڵاتیەوانی.
ڕۆژەڵاتی
دانیشتووی هەرێمی ڕۆژهەڵاتێ.
ڕۆژەڵاتی
ڕۆژهەڵاتی دوور،ڕۆژهەڵاتی ئەوپەر.
ڕۆژەڵاتی نێزیک
ڕۆژهەڵاتی نێزیک.
ڕێکخراوی هاوکاری و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوین
مالکۆڵم ڕیفکیند وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە کۆتاییەکانی ساڵی 1996 لەسەردانێکی خۆی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین، دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوەی بەمەبەستی زیادکردنی متمانە لەنێوان وەڵاتانی ناوچەکە پێشنیار کرد. بە باوەڕی ڕیفکیند، ئەو ڕێکخراوانەی کە تا ئەودەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دامەزرێون نەیانتوانیوە بە پێداویستیەکانی ناوچەکە وەڵام بدەنەوە. وێدەچێ کە ئامانجی سەرەکی لە دامەزرانی ئەم ڕێکخراوە پاڕاستنی دۆخی هەنووکەیی ناوچەکە و ڕازیکردنی عەرەبان بە ئاشتبوونەوە لەگەڵ ئیسراییلدا بێت.
ڕێکخراوی هاوکاری و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوین
ڕێکخراوی هاوکاری و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوین
Organization of Cooperation and Security in middle East
کۆنفرانسی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوین
ئەم کۆنفرانسە لە مانگی 10ی 1991 بە دەست پێشخەری ئەمریکا و بە ئامادەبوونی دوو لایەنی شەڕ (عەرەب و ئیسراییل)، جۆرج بۆش (باوک) سەرکۆماری ئەمریکا و گورباچۆف سەرکۆماری ئەوکاتەی یەکیەتی سۆڤیەت، لە مەدرید پێتەختی ئیسپانیا گرێدرا. پاش چەند قۆناغ دانیشتن و گفتوگۆ، ڕێکخراوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین و ئیسراییل پێکەوە ڕێککەوتنێکی ئاشتییان لە بەرواری 13/9/1993 لە ژێر سەردێڕی «اعلامیه اصول» بە ئامادەبوونی بیل کلینتۆن سەرکۆماری ئەمریکا و وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕووسیە لە واشینتۆن ئیمزا کرد. ڕێککەوتنێکی سازش لە نێوان ئەردەن و ئیسرایلیش لە ڕێکەوتی 25/7/1994 لە کۆشکی سپی واژۆ کرا. جێی ئاماژەیە، ئیمزا کردنی ئەم ڕێککەوتننامانە بووە هۆی ناڕەزایەتی گرووپە فەلەستینیەکان لەوانە، حەماس و حیزبوڵلا.
کۆنفرانسی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوین
کۆنفرانسی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوین
Middle – East Peace Conference