تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بلۆکی ڕۆژاوا
West (ern) Bloc
بلۆکی ڕۆژاوا
سەرجەمی وەڵاتانی ئەورووپای ڕۆژاوا و ئەمەریکای باکووری کە بریتین لە پێشکەوتووترین وەڵاتانی سەرمایەداری جیهان، بە بلۆکی ڕۆژاوا ناوبردە کراوە. بە مانایەکی دیکە بلۆکی ڕۆژاوا بە وەڵاتانی ئەروپای ڕۆژاوا (سوید و نەمسای لێدەرچێ) لەگەڵ ئەمەریکای باکوور دەگوترێ کە ئەندامی ڕێکخراوەی ئەتلانتیکی باکووری (ناتۆ) *بن و لە بەرەیەکی سیاسی و سەربازی دژ بە بلۆکی ڕۆژهەڵاتدا یەکیان گرتووە، بەڵام ئەم زاراوە وەڵاتانی سەرمایەداری پێشکەوتووی وەکوو ئوستورالیا و زیلاندی نوێ و ئەفریقای باشووریش لەخۆ دەگرێ. کەواتە وشەی ڕۆژاوا، لایەنێکی جوگرافی ڕووت نییە بەڵکوو ئەویش وەکوو بلۆکی ڕۆژهەڵات زیاتر هەڵگری بارێکی ئایدیۆلۆجیکییە کە درێژەی شارستانییەتی ڕۆژاوا لە ئەژمار دێت.
زاراوەی بلۆکی ڕۆژاوا، هەندێ جار دەوڵەتانی داندراو یان یەکگرتووی ڕۆژاوا لە ئاسیا و ئەفریقا و ئەمەریکای لاتینیش لەخۆ دەگرێ. لێرەدا واتای ئایدیۆلۆجیکی و سیاسی ئەم زاراوە مەبەستە.
دوای شەڕی جیهانی دووهەم، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە هێزی یەکەمی جیهان و پێشەنگاوی سیستەمی سەرمایەداری. ئەم وەڵاتە لە بەرانبەر سۆڤیەتدا بوو بە دەسەڵاتی سەرەکی بلۆکی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات. هاوکات لەگەڵ ئاڵوگۆڕەکانی 1960و 70 لە جیهان، دەسەڵاتی سۆڤیەت لە بلۆکی ڕۆژهەڵات، هەر ئەهاتوو لاوازتر دەبوو. ئەمریکاش دەسەڵات و شەوتی جارانی لێ ئەستێندرا. پاش ئاوەدانکردنەوەی ئەورووپا و بەهێزبوونەوەی بەریتانیا و فەرەنسە و ئینجا ئەڵمانیا و ژاپۆن، ئەم وەڵاتانە لە بڕیارە سیاسی و ئابوورییەکانی ئەمەریکادا ڕێدەستیان پەیدا کرد و لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەڵاتانی هاوپەیمانی ئەمەریکا و ڕۆژاوا لە «جیهانی سێهەم» *دا بەزۆری بە پێچەوانەی ئەمەریکا، هەڵوێستیان دەگرت.
زاراوەی بلۆکی ڕۆژاوا و بلۆکی ڕۆژهەڵات، زیاتر لە قۆناخی «شەڕی سارد» * باو بوون.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕۆژاوا
شوێنێکە کە بەدیمەن کەوتبێتە لای ئاوابوونی ڕۆژەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕۆژاوا
کاتی ئاوابوونی ڕۆژ
ڕۆژاوا
خۆرنشین،کاتی ئاوا بوونی ڕۆژ.ششووێنێکە،کەرۆژی لێئاوا دەبێ.
بای ڕۆژاوایە
(باک) بایێ بێرین
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕۆژاوایی
ئەو کەسانەن کە لە خۆرنشین دادەنیشن
ڕۆژاوایی
کەسێکە لەهەرێمی خۆرنشینێدا دادەنیشێ.