تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وشکەڕن
ووشکەڕن
(ڕۆژ.): ڕنینەوەی پێستی مەڕ و بزن بە مردوویی. بە ووشکی گیا ڕنینەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوڵکەڕن
ڕنینەوەی خوری و مووی ئاژاڵ بە دەست
کوڵکەڕن (کە.)
کەڵەبابێکی بێ وادە بانگ بدا سەری د بڕن
«کن.» کارێکی لەوەختی خۆیا نەکرێ زیانی بە دواو یه. تێبــ.- پێشوونیان کە کەڵەشێرێکی ئاوایان سەربڕیوه، لەوە ترساون کە هەستی بە بەڵایەکی لابەلا کردبێ !! بۆیه بانگ د دا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گەڵاڕن
کردنەوەی گەڵا لە مێو بۆ ئەوەی کە بەرەکەی هەڵەم نەکا