تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سمڕسمڕ
هەراوهۆریای زۆر. کێشـە کێش ٬گرمە گرمی شەڕوشۆڕی چەند کەسێکییە. بۆ تێکهەلآوێژتنی وولآخ و مالآتانیش بەکاردەبرێت.
سووڕسووڕانێ
گەمەیەکی کوڕو کچانە.
سوڕسوڕە
مەشکەدڕە
مەلێکی پچووکە
خول خولە
سوڕسوڕە
باڵندەیێکی گچکەی گێژ و نازیرەکە.
سێڕسکێنی جاراندن
نۆ ژمارە لە نۆ خانەی چوارگۆشەیەکدا ڕیز دەکرێن، سێ دێر و سێ ستوون..
سەربەڕسق
خۆش بەخت، سەربەرۆزی
سەڕسەڕ
بای ساردی بەتەوژم
سەڕسەڕخانە
برێتی لە خانووی زۆر سارد
فرەڕستەکی
cross-sentential, دەربڕینی وەهای لە چەند ڕستەیەکدا، نەک لە یەک ڕستەدا، واتابەخشە.
فڕسوار بوون
لەخۆ بایی بوون
قوڕسکەقوڕسک
نووسکەنووسکی سەگ لە کاتی ئازار پێ گەیشتنیدا یەک لەدوای یەکتر