تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیڕانن
پیشانن. [میشه کردن (میشاندنی ئەسپ-بۆ نموونه- له کاتی چالاک بووندا.)]
پیڕانن
قَبع، نَخر، زَنر، نَخیر.
پێهەڵگەڕاندن
بەدارو دیوارو جێگای بەرزدا بردنە سەر، پێهەڵچوواندن
پێڕانان
ڕایەڵکردنی دار یا ئاسن بەسەر دیواراندا یا جۆگەو چۆماندا بۆ پرد
پێڕانن
پیشاندن، پڕماندن، فڕاندن، دەنگ لە کەپۆی ووڵاخی بەرزەوە هاتن
پەڕانتوو
(باک) پەلهووک، بەزک. قومارە لەسەر پارەو چتی تر بە پەڕی پەڕانتوو دەکرێ
پەڕاندراو
لێکراوەوە، لێبووەوە، پەڕاو، لێجوودابوونەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەڕاندن
چاکردنی وڵاخی نێری یەکسم لە مێی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەڕاندن
پەیکردنی شت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەڕاندن
بواردنی شت
پەڕاندن
سوار کردنی نێر لە مێوینە
لەت لێ فرێدان: ئەم لکە بپەڕێنە
بە جێ هێشتن: لە خوێندنەوەدا خەتێکت پەراند
لە پێش لابردنی کۆسپ: لەمپەرم پەڕاند
بە دوای پێشگری «هەڵ»دا بە مانای ڕەقساندنە: هەڵپەڕاندن
بە دوای پێشگری «ڕا»دا بە مانای بێدار کردنەوەیە: راپەڕاندن
لە دوای پێشگری «دا» بە مانای ڕەتاندنە: دامپەڕاندە خوار
لە پاش «لێ» بە مانای نەهێشتن: خەو لێ پەڕاندن
پەڕاندن
لێکردنەوە، لێفڕێدان، بوواردنی چت._ی ووڵاخ: کەڵدان، چاککردنی ووڵاخی نێری یەکسم لە مێینەی._ی چتی تورت و ناسک._ی نەخۆشی: چابوونەوە، لەکۆڵبوونەوە. لەتکردن، پارچە لێفڕێدان. برێتییە لە ئەسپ خستنە سەر ماینی بەفاڵ، نێر خستنە سەر مێ. فڕاندن، هەڵفڕاندن، باڵدان، باڵ پێگرتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەڕاندنەوە
بریتییە لە ڕزگارکردنی یەکێک لە چورتمێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەڕاندنەوە
تێپەڕاندنی یەکێک بەسەر ئاوێکدا
پەڕاندنەوە
لە ئاو دەرباز کردن
برێتی لە لە بەڵا ڕزگار کردن: پەڕاندوتمەوە