تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پشتدار
چتی قایم و داڕێژراو: ئەو کرە پشتدارە واتە قایمە. قەڵەو، مایەدار، ڕەنگدار، پڕڕەنگ. کەسدار، خاوەند پشت و پەنا، پشتیواندار، باواندار، مەغزەدار._ی: کەسداری، پشتیوانداری، باوانداری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پشتدان
بریتییە لە وێستانی گیانداری مێینە بۆ نێرەی
پشتدان
شکان، شکست خوواردن، ڕوو لە هەڵاتن کردن. خۆ پانکردنەوەو ڕاوەستانی مێینە بۆ نێرەکەی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پشتدانەوە
هەڵدانەوەی ئاگری ناو تەنوور پاش دامردنی تا گەرم دابێتەوە ، پاڵدانەوە
پشتدانەوە
پاڵدانەوە، دڵنیابوون. هەڵدانەوەی ئاگری ناو پارەیەک نەدرێ بەو خزم یا کارەکەرو نۆکەرانەی کە پێش دەرگایان گرتووە
پشتقۆف(باک)
پشتلێدان
نوعی بازی
پشتلێدان
گەمەیەکە شەڕە پشت ئەکەن
پشتلێکردنەوە
لم دادن، آسودن
پشتماز(باک)
پشتمازە، بڕبڕەی پشت
پشتمازە
پشتەمازە، بڕبڕەی پشتی
پشتماسی
پشتماسیلکە
پشتماکی(باک)
هەتیوی دایکی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پشتماڵە
دراوسێیەکە کە ماڵی لە پشت ماڵتەوە بێ
پشتماڵە
پاشماڵە. دەراوسێیەکیشە، کە ماڵی لەپشت ماڵتانەوە بێ
پشتمل
پژمل، پشتی مل، (ڕۆژ) بەوشمل