تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پاڵانی
گوێدرێژێکە کەکاتی کورتان لێکردنی هاتبێ
پاڵانی
کُرّەای که وقت بار کردنش آمده باشد
یابو
پاڵانی
بارەبەر، کەرێ وەختی بارکردنی هاتبێ
ئەسپی باری، بارگیر، بارگین
پاڵانی
گووێدرێژێکە، کە کاتی کورتان لێکردنی هاتبێ و فێرە سوواری و باربردن بکرێت
سەرچاوە: نالی
پاڵانی ی دووهەم
ئەسپی گێژ کە بۆ سواری دەس نەدا و هەر بۆ باربردن بەکاربهێنرێ.

گوێ درێژی بار و کورتان بەرز و پاڵانی بەزێن
چوست و وریاتر لە گوێ کورتانی پاڵانی و گێژ
سەرچاوە: نالی
پاڵانی ی یەکەم
ئەسپی کۆتەڵ. جاران لە هەندێ ناوچەی کوردستان کە گەورە پیاوێک بمردایە ئەسپێکی تا بڵێی شۆخ و جوانیان ئەهێنا ئەیانڕازاندەوە، جل و بەرگی مردووەکەیان ئەدا بەسەردا و بە گۆرانییەکی تایبەتیی ئەیانلاواندەوە و خەڵکیش بۆی ئەکەوتنە شین و شەپۆڕ. بەوەیان ئەوت کۆتەڵ.

گوێ درێژی بار و کورتان بەرز و پاڵانی بەزێن
چوست و وریاتر لە گوێ کورتانی پاڵانی و گێژ