تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیاچوونەوە
دووبارە پاتکردنەوەی هەموو شتێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیاچوونەوە
وتنەوەی شتێک لەبەر یا لەناو نووسراودا
پیاچوونەوە
بازخواندن
از سر گرفتن
پیاچوونەوە
ووتنەوەو یا نووسینەوەی چتێک لەبەر یا لەناو نووسراواندا. پێداڕۆیشتنەوە. پیا بچۆرەوە: پێیدا بچۆرەوە
پیاگخووا
پیاوی خودا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیتووکە
جۆرە گیایەکە دەکرێ بە گزرە بۆ ئاژاڵ
پیتووکە
پیتووگە
پیتووکە
گیایەکە دەکرێتە گزرە بۆ ئاژاڵان
پیراڕووە
جوورە دەرمانێکە لە پیو و لۆکەو قسڵ دروستدەکرێ و گونج و دیزەو گۆزەی کۆنی پێ پینە دەکرێ، پیو و لۆکەو قسڵی تازە پشکووتوو لەسەر ئاووری تێکەڵ یەکتری دەکرێن
سەرچاوە: نالی
پیرمەسوور
پیر مەنصوور، پیاو چاکێک بووە شەخسەکەی لە داوێنی گەڕەکی مەڵکەندییەوەیە، ئیستا بەو دەوروبەرە ئەڵێن گەڕەکی پیر مەسوور. شوێنەواری گۆڕستانی دەوروبەری شەخسەکە خەریکە کوێر ئەبێتەوە و هەمووی کراوە بە خانوو، بەڵام شەخسەکە خۆی ماوە و دارێکیشی بە سەرەوەیە، دیوارێکی بە دەورا کراوە. وادیارە دارەکەی پیر مەسوور لە سەردەمی نالیییدا دارێکی گەورە بووە و وەک هەموو شەخسەکانی کوردستان ئاڵا و پەڕۆیەکی زۆری پێوە بووە و بەهاران جێگای کۆبوونەوەی کوڕ و کچی شۆخی شار بووە، بۆیە نالییی وا بە سۆزەوە ناوی ئەبا.

داخۆ دەروونی شەق نەبووە (پردی سەرشەقام) ؟!
پیر و فوتادە تەن نەبووە (داری پیرمەسوور) ؟!
پیرەبووک(باک)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیسبوون
تێکچوونی هێلکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیسبوون
بوونی شت بەپیس
پیسبوون
چەپەڵبوون._ هێلکە: تێکچوونی هێلکە
پیسدووێن
پیشخوواردنەوە
بە دەست چتێکەوە دەستەڵات نەبوون بۆ دەربڕینی. خەمخوواردن، ڕق و قین قووتدانەوە، ئارامگرتن، ددان بە جەرگی خۆ داگرتن، خەفەت پەچنینەوە دڵ
پیشووی تێدا دەخواتەوە
بە کەسێک دەگوترێت کە لە یەک کاتدا فوو بە شمشاڵدا دەکات و لە لووتیشەوە هەناسە هەڵدەمژێت! واتە کاکی ژەنیار هەناسەی سووڕ دەخواتەوە لە کاتی ژەنیندا! ئەم کارە بەردەوامی هەیە بۆیە بڕین لە ژەنینەکەدا نابیستیت. هەر ژەنیارێک بگاتە ئەم پیشووخواردنەوەیە، ئەوە پلەی ئوستادییە!


«پشوو»، «پیشوو»، «پیش» و «بین» زۆریان بەبەرەوە هەیە و بەپێی زاراوە و ناوچە دەربڕینەکانیان دەگۆڕێت، بۆ نموونە،


- « پیشی لێ دەخواتەوە!» بە مرۆڤێکی داخلەدڵ لە شتێک دەگوترێت کە بۆنی بێدەسەڵاتیی یان ئارامگرییەکی لێ بێت، بۆی هەیە پیشخواردنەوەکەیش کاردانەوەی لێ بزێتەوە.

- «هەروا پیشووانی لێ دەخواتەوە!»، بە مرۆڤێکی تووڕە لە کارێک دەگوترێت کە جارێ هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە، بەڵام ئامادەکاری دەکات و بۆی هەیە کاردانەوەی هەبێت.

- «پشوودرێژ بە!» دەربڕینێکە بە مرۆڤێکی توڕە و لە بارێکی تایبەتدا دەگوترێت.

- «پشووە بایەکی نایەت!»، مەبەست لە شنەبایەکە کە ئاسوودەبەخش بێت بۆ مرۆڤ.

- «کابرا پشوی لێ دەخواتەوە!»، بە کەسێکی زۆربڵێ دەگوترێت کە بواری قسە بە بەرانبەرەکەی نەدات.

- «پشووی هەر دەمێنێ!» کاتێک یەکێک تەنگەنەفەس دەبێت. ئەم دەربڕینە لە دەشتی هەولێرە بەکاردەبرێت.

- «بیندرێژە!»، واتە پشوودرێژە.

- «بین دەخواتەوە»، دەربڕینێکە بۆ کەسی ژەنیار کە دەتوانێ بێ وچان و بێ پسانەوە زوڕنا یان دووزەلە و باڵبەبان بژەنێت و بە دەمییەوە هەناسە بدات.