تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاو لووت
ئاو لووت
[ئاوی کەپۆ]
ئاو لووت
ذنین، ذنان، رعال.
ئاو لێچوون
[[ئاو+لێ «لە+ی» چوون]]
«مستـ. لا.» بەند نەبوونی ئاو بە دەفرانەوە.: ئافتاوەکە ئاوی لێدەچێ بیبەن لەحیمی کەن. گۆزەکە ئاوی لێدەچوو پنجمان کرد.
ئاو لەدەسکاوونگا کوتان
«کنـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاو لە دینگا کوتان.
ئاوا بوون
[[٣- ئاوا + بوون]]
«مستـ. لا.» ١- ون بوون و چوونەخواری ڕۆژ، مانگ و ئەستێرە لە ئاسۆی ناوچەیەک.: ڕۆژ ئاوابوو، مانگی چاردە درەنگ ئاوا دەبێ □ «تا فەلەک دەورەی نەدا و سەد کەوکەبی ئاوا نەبوو» «کەوکەبەی میهری موبارەک تالعی پەیدا نەبوو» «نالی: گمـ ـ ٤١» // هەڵاتن «هەڵهاتن» ٢- تێ پەڕین، دەربازبوون، لە بەر چاوان ون بوون «شتێ، کەسێ» : سوارەکان هێشتا ئاوا نەبوون. ٣- مردن «لە هەندێ ناوچەی کوردستان، بۆ مردنی ئەوانەی موسوڵمان نین» وەستا شەلەمۆ ئاوابوو، مامیگون زۆر نەخۆشە لەوانەیە ئاوا بێ. * زایە بوون، ون بوون «تەنیا بۆ مانای سێیەم».
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوابوون
ونبوونی هەموو شتێک لە ئاسۆ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوابوون
پەناگرتن و ونبوونی ڕۆژ و مانگ و ئەستێرە لە لای ڕۆژئاواوەو
ئاوابوون
نەدیوو بزربوونی گیان لەبەرو مانگ و ڕۆژ، ئاڤابوون
ئاواتخووازتن
هیواو ئومێدکردن
ئاواتەخوواز
ئاواتواز، هیوادار، ئارەزوومەند
ئاوارە بوون
«مستـ. لا.» سەرگەردان بوون، لە ماڵ و حاڵ و نیشتیمان دوور کەوتنەوە. * تار بوون. تەرە بوون، هەڵوەدابوون.
ئاوازەخووان
ئاوازەخووێن
ئاواڵە بوون
[[مست. لا.] ]
1_لەسەر پشت بوون «دەرگا و پەنجەرە». ۲_دەرخۆنە لەسەر نەبوون «دەیزە و مەنجەڵ و...». ۳_لێک نەنران «دەمی ئادەمیزاد» .: لێی گەڕێ با دەرکەکە ئاواڵە بێ. با سەری مەنجەڵەکە ئاواڵە بێ تا سارد دەبێتەوە. «کابرا لەبەر هەتاو دادەنیشیت و دەمی ئاواڵە بوو مێش بە ناو دەمیدا هاتووچۆیان دەکرد». «بیرەوەریی خۆم».
ئاوبوون
آب سدن، شرمندەشدن.
ئاوبوون
تەریقە بوون. [خەجاڵەتبوون]
ئاوبوون
تاوانەوە، تاویانەوە، بۆ بەفرو سەهۆڵ و کانان بەکار دەبرێ. تەریق بوونەوە، شەرمەزاربوون